بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دانیشتووانی ئیستەنبووڵ ئەمڕۆ لە دژی تاوانەکانی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی ڕژانە سەر شەقامەکان و بە درووشمی ” پشتیوانی بۆ فەڵەستین و مردن بۆ ئیسرائیل ” نەفرەتی خۆیان لە دژی زایۆنیستەکان پیشاندا.
خۆپێشاندانەکە لە لایەن دامەزراوەی گەنجانی تورکیا ڕێکخرابوو کە چەندین کەسایەتی سیاسی ئەو وڵاتە بە تایبەت بیلال ئەردۆغان کوڕی سەرۆک کۆمار تێیدا بەشدارن.
عوسمان ئەشکان پاک وەزیری وەرزش و گەنجان، فەخرەدین قوجا وەزیری تەندرووستی، مستەفا ستۆپ سەرۆکی پێشووی پەرلەمان، بیلال ئەردۆغان کوڕی سەرۆک کۆمار و چەندین ئەندامی پەرلەمانی تورکیا لە خۆپێشاندانەکانی ئەمڕۆی ئیستەنبووڵ بەشدارییان کرد./.