جام کوردی:
به‌رده‌وامی دابه‌زینی نرخی نه‌وت، هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ نه‌وتییه‌کان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێران بۆ بازاڕ و نامه‌ی وه‌زیری نه‌وتی کۆماری ئیسلامی سه‌باره‌ت به زیندووکردنه‌وه‌ی سیسته‌می دابه‌شکاری له گرنگترین بابه‌ت و ته‌وه‌ره‌کانی دانیشتنی هه‌ینی ڕێکخراوی ئۆپیکه.
نوێنه‌رانی 12 وڵاتی ئه‌ندام له‌م ڕێکخراوه بڕیاره 4ی دسمبێر(13ی سه‌رماوه‌ز) له ده‌وری یه‌ک کۆببنه‌وه تا وێڕای لێکدانه‌وه‌ی بازاڕی نه‌وت، بڕیاری پێویست له سه‌ر به‌ڕێوه‌بردن و کۆنترۆڵ کردنی بازاڕ له ساڵی 2016 ده‌ربکه‌ن.
ئه‌ڵبه‌ت به هۆی پێداگری عه‌ره‌بستان و هاوپه‌یمانه‌کانی، پێناچێت له کۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ڤییه‌نا، گۆڕانکارییه‌کی ئه‌وتۆ له به‌رنامه‌کانی ئه‌م ڕێکخراوه ڕوو بدات.
ڕه‌نگه بتوانین ته‌نیا ڕووداوی گرنگ له سه‌د و شه‌ست و هه‌شته‌مین کۆبوونه‌وه‌ی ئۆپیک به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ندونیزیا بۆ کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی هه‌نارده‌کاری نه‌وت و لێکدانه‌وه‌ی هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ نه‌وتییه‌کانی ئێران ناو ببه‌ین.
له ئێستادا وڵاتانی ئه‌لجه‌زایر، ئێران، عێراق، کوێت، لیبیا، نایجڕیا، قه‌ته‌ر، عه‌ره‌بستان، ئیماراتی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی، ئیکوادۆر، ئانگۆلا و ڤه‌نزولیا له ڕێکخراوی ئۆپیک ئه‌ندامن و بڕیاره له کۆبوونه‌وه‌ی هه‌ینی، وڵاتی ئه‌ندونیزیا به فه‌رمی ببێته ئه‌ندام و به‌م پێیه‌ش، ئه‌ندامانی ئه‌م ڕێکخراوه ببنه 13 وڵات.
تاوتوێی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێران بۆ بازاڕ:
جیاوازی به‌رچاوی کۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئۆپیک به‌راورد به کۆبوونه‌وه‌کانی پێشووتری ئه‌م ڕێکخراوه، هاوکاتبوونی هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ نه‌وتییه‌کانی ئێران و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌یه بۆ بازاڕی جیهانی نه‌وت، به‌و شێوه‌یه که ته‌نیا چه‌ند ڕۆژ پاش ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه، گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له سه‌ر پیشه‌سازی نه‌وتی ئێران هه‌ڵده‌گیرێن.
له ساڵانی گه‌مارۆکان، ئێران ته‌نیا ڕێگا پێدراوبوو، ڕۆژانه تا یه‌ک ملیۆن به‌رمیل بۆ پێنج وڵاتی چین، هیندستان، کۆریای باشور، ژاپۆن و تورکیا هه‌نارده بکات، به‌ڵام به نه‌مانی گه‌مارۆکان، ئه‌م سنورداربوونه وه‌ک خۆی نامێنێته‌وه و تاران ئازادانه و به هه‌موو هێزێکه‌وه بۆ بازاڕه جیهانییه‌کانی نه‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه.
جه‌خت کردنه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئێران سه‌باره‌ت به به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده‌کاری 500 هه‌زار به‌رمیلی له ڕۆژێکدا له کورت ماوه‌دا و یه‌ک ملیۆن به‌رمیل له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی داهاتوو، بووه‌ته هۆکاری نیگه‌رانی هه‌ندێک له وه‌به‌رهێنانی نه‌وت، به‌و پێیه‌ی که هه‌ندێک له شاره‌زایان له‌و بڕوایه‌دان که هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده‌کاری ئێران کاریگه‌ری له سه‌ر بازاڕی نه‌وت داده‌نێت و نرخی ئاڵتوونه ڕه‌شه‌که داده‌به‌زێنێت.
به‌ڵام بێژه‌ن نامدار زه‌نگه‌نه وه‌زیری نه‌وتی ئێران ڕایگه‌یاندووه که تاران به هه‌واڵی به‌رزبوونه‌وه‌ی 500 هه‌زار به‌رمیلی وه‌به‌رهێنانی خۆی، بازاڕی جیهانی نه‌وتی بۆ وه‌رگرتنی هاتنه‌وه‌ی ئێران ئاماده کردووه. به وته‌ی زه‌نگه‌نه، بازاڕی جیهانی نه‌وت له چه‌ندین مانگی ڕابردوو، شۆکی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێرانی وه‌رگرتووه و نرخی نه‌وت تووشی دابه‌زین نابێت.
ئه‌ڵبه‌ت ئێران له‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ی که له سه‌رده‌می گه‌مارۆکان شوێنی ئه‌م وڵاته‌یان پڕ کردووه‌ته‌وه، داوای کردووه که ئاستی وه‌به‌رهێنانی خۆیان دابه‌زێنن و پشکی تاران بگه‌ڕێننه‌وه تا کێشه‌یه‌ک دابین نه‌کرێت.
نامه‌که‌ی بێژه‌ن زه‌نگه‌نه به مه‌به‌ستی زیندووکردنه‌وه‌ی دابه‌شکاری له ئۆپیک:
له کۆبوونه‌وه‌ی مانگی دسمبێری 2011 ئه‌ندامانی ئه‌م ڕێکخراوه ڕه‌زامه‌ندییان له سه‌ر گه‌ڵاڵه‌ی عه‌ره‌بستان سه‌باره‌ت به وه‌لاوه‌نانی سیسته‌می دابه‌شکاری وه‌به‌رهێنانی ئه‌ندامان و دیاری کردنی ڕێژه‌یه‌کی 30 ملیۆن به‌رمیلی ده‌ربڕی و کابینه‌ی ئه‌و کاته‌ی ئێرانیش ئه‌م بڕیاره‌ی قبووڵ کرد.
پاش نه‌مانی سیسته‌می دابه‌شکاری، ئۆپیک هیچ کارتێکی گوشاری له سه‌ر ئه‌ندامان نییه که ڕێگری له زیاتربوونی ئاستی وه‌به‌رهێنانی ئه‌وان بکات. هه‌ندێک له ئه‌ندامانی ئۆپیک به تایبه‌ت ئێران داوای سه‌ر له نوێ زیندووکردنه‌وه‌ی سیسته‌می دابه‌شکاری ده‌که‌ن، به‌ڵام عه‌ره‌بستان و هاوپه‌یمانه‌کانی دژایه‌تی ئه‌م داواکارییه ده‌که‌ن.
به‌م پێیه، وه‌زیری نه‌وتی ئێران به مه‌به‌ستی کۆنتڕۆڵ کردنی بازاڕ و ڕێگری له زیاتربوونی ئاستی وه‌به‌رهێنان داوای سه‌ر له نوێ زیندووکردنه‌وه‌ی سیسته‌می دابه‌شکاری ڕێکخراوی ئۆپیکی کردووه.
حه‌فته‌ی ڕابردوو وه‌زیری نه‌وتی ئێران له وتووێژی له گه‌ڵ هه‌واڵده‌ری ئێرنا، هه‌واڵی ناردنی نامه‌یه‌کی بۆ سکرتێری گشتی ئۆپیک ڕاگه‌یاند و وتی: له‌م نامه‌یه‌دا، به‌زبوونه‌وه‌ی ئاستی وه‌به‌رهێنانی ئێران ئاماژه‌ی پێدراوه و دواوی کارکردن به سیسته‌می دابه‌شکاری له وه‌به‌رهێنانی ئه‌ندامان کراوه.
زه‌نگه‌نه وتی: نه‌مانی سیسته‌می دابه‌شکاری ئه‌ندامان له ئۆپیک هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره و مێژوویی بووه و جێی سه‌رسوڕمانه که ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه به چه هۆکارێک قبووڵ کراوه.
ناوبراو سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ڕه‌زامه‌ندی له سه‌ر ئه‌م سیسته‌مه له کۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو، وتی: هه‌ندێک له ئه‌ندامان ئه‌م بابه‌ته‌یان پێ باشتره، به‌ڵام ڕوون نییه که ڕه‌زامه‌ندی له سه‌ر بدرێت. زیندووکردنه‌وه‌ی سیسته‌می دابه‌شکاری له کۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی وڵاتانی هه‌نارده‌کاری نه‌وت، کارێکی ئێجگار ئه‌سته‌مه.
میکانیزمی بڕیاردان له ڕێکخراوی ئۆپیک لای عه‌ره‌بستان و هاوپه‌یمانه‌کانیه‌تی:
ئه‌گه‌رچی ئێران، ڤه‌نزولیا، ئه‌لجه‌زایر و ژماره‌یه‌کی دیکه له ئه‌ندامانی ئۆپیک له گه‌ڵ دابه‌زاندنی ئاستی وه‌به‌رهێناندان، به‌ڵام به هۆی میکانیزمی بڕیاردان له‌م ڕێکخراوه‌دا که له سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی سه‌رجه‌م ئه‌ندامان ڕاوه‌ستاوه، ئه‌گه‌رێکی دووره که پێشنیاره‌که‌ی تاران قبووڵ بکرێت.
به پێی ئه‌و میکانیزمه ئه‌گه‌ر 11 ئه‌ندامی ڕێکخراوی ئۆپیک له گه‌ڵ پێشنیار و گه‌ڵاڵه‌یه‌ک بن و ته‌نیا یه‌ک وڵات دژایه‌تی بکات، ئه‌و پێشنیار و گه‌ڵاڵه‌یه په‌سه‌ند ناکرێت.
له ڕاستیدا، عه‌ره‌بستان و هاوپه‌یمانانی که پێداگری له سه‌ر وه‌به‌رهێنانی زیاتر و به‌رزبوونه‌وه‌ی پشکی خۆیان له بازاڕ ده‌که‌ن، ڕێگرن له گه‌یشتن به کۆده‌نگی و دابه‌زینی ئاستی وه‌به‌رهێنان و زیندووکردنه‌وه‌ی سیسته‌می دابه‌شکاری.
به هۆی ئه‌م میکانیزمیشهوه که ڕێگرێکی هه‌ره گه‌وره‌یه له به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی سکرتێری گشتی و ده‌رکردنی بڕیاره گرنگ و چاره‌نووس سازه‌کان، هه‌ندێک له ئه‌ندامان داوای گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی له ڕێخراوی ئۆپیک ده‌که‌ن.
ئیدریس سلێمانی