بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مامۆستا فایەق ڕۆستەمی لە وتاری هەینیی سنەدا ڕایگەیاند کە دوژمنان هیچ کات واز لە پیلانەکانی خۆیان ناهێنن، میدیاکانی دوژمنان بەردەوام هەوڵ دەدەن کە ئائینی پیرۆزی ئیسلام بە هۆکاری توندووتیژی پیشان بدەن و ئاسایشی کۆمەڵگا ئیسلامییەکان تێکبدەن.
ناوبراو وتی: ڕژێمی زایۆنیستی لە فەڵەستین بەردەوامە لە تاوانەکانی و زیاتر لە 21 هەزار کەسی شەهید و 54 هەزاری دیکەی بریندار کردووە بەڵام وڵاتانی جیهان بە تایبەت وڵاتانی ڕۆژئاوا لە بەرامبەر ئەم تاوانە بێدەنگن.
مامۆستا ڕۆستەمی وتی کە لە ئێرانی ئیسلامی بە هۆی ووشیاری خەڵکەوە تا ئێستا پیلانەکانی دوژمنان ڕوبەڕوی شکست بووەتەوە./.