بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێشتر بەڕێوەبەری گشتی دادی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگەیاندبوو کە 10 سیخوڕی سەر بە ڕژێمی زایۆنیستی دەستگیر کراون.
ئەو بەرپرسە ڕایگەیاندبوو کە سیخوڕە دەستگیرکراوەکان لە بواری ناسینەوەی هێزە ئەمنییەکان و ئەوانەی لە گەڵ دەزگا ئەمنییەکانی ئێران هاوکاری دەکەن، چالاکییان کردووە.
ئەو کەسانەش لە بەرامبەر هاوکاریکردنی دەزگای هەواڵگری ڕژێمی زایۆنیستی پارەیان وەرگرتووە.
سیخوڕە دەستگیکراوەکان لە سێ پارێزگای تاران، هۆرموزگان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا چالاکییان کردووە.
سیخوڕەکان تەنانەت هەوڵی تیرۆرکردنی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان دابوو کە ئەو هەوڵانەیان پووچەڵکرایەوە.
دۆسیەکە 10 تۆمەتباری هەیە کە چوار سزادراوی سەرەکی بە ناوەکانی وەفا هەنارە، ئارام عومەری، ڕەحمان پەرهازو و نەسیم نیازی ئەمڕۆ بە تاوانی هاوکاریکردنی ڕژێمی زایۆنیستی و پلانی تێکدانی ئاسایشی وڵات لەسێدارەدران./.