بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ پدرۆ سانچز سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا لە بەغدا وتی: کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بە بوونی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بهێندرێت.
سودانی وتی: ئێمە سەرقاڵی داڕشتنەوەی پەیوەندییەکانین لە گەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لە بەر ئەوەی کە حکومەتی عێراق بەرەو کۆتایی هێنان بە بوونی ئەو هێزانە هەنگاو دەنێت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق هێرشی ئاسمانی ئەمریکای بۆ سەر بنکەی هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتەی بە پێشێلکردنی سەروەری و دەسەڵاتی عێراق ناو برد و وتی کە ئەم هەنگاوانە زیان بە پەیوەندییەکانی بەغدا و وڵاتانی دیکە دەگەێنێت./.