بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گرووپی خۆڕاگری ئیسلامی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە وەک پشتیوانییەک بۆ خەڵکی غەززە و وەڵامدانەوەی کوشتاری ژنان و منداڵانی فەڵەستینی، تێکۆشەرانی خۆڕاگری ئیسلامی بەرەبەیانی چوارشەممە 27 ی کانوونی یەکەمی 2023 بە چەکی گونجاو بنکەیەکی سیخوڕیی ڕژێمی زایۆنیستی لە باکوری ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر کردووەتە ئامانج.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ڕابردووش بنکەی سەربازی ئەمریکا لە هەولێر لە لایەن خۆڕاگری ئیسلامی عێراقەوە کرایە ئامانج.
شەوی دووشەممەش بنکەی سەربازیی هەریر لە پارێزگای هەولێر لە لایەن گرووپی خۆڕاگری ئیسلامی عێراقەوە کرایە ئامانج./.