بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میگل ماریۆ دیاز سەرۆک کۆماری کوبا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕژێمی زایۆنیستیی بە ڕژێمێکی تیرۆریستی ناو برد و وتی کە ئەو ڕژێمە لە غەززە کۆمەڵکوژی دەکات.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەو کۆمەڵکوژییەی ڕژێمی تیرۆریستی زایۆنیستی لە غەززە دەیکات، سووکایەتییە بە تەواوی مرۆڤایەتی.
ڕاشیگەیاند کە کوبا لە بەرامبەر ئەو هەموو تاوانەی زایۆنیستەکان بێدەنگ نابێت و بۆ بەرگری لە فەڵەستین قسەی دەبێت.
سەرۆک کۆماری کوبا ڕەخنەی لە بێدەنگی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە بەرامبەر تاوانی داگیرکاران لە غەززە گرت و وتی: پارێزبەندیی ئیسرائیل لەم هەموو تاوانە تا کەی بەردەوام دەبێت؟ زایۆنیستەکان تا کەی ئازاد دەبن کوشتار بکەن./.