بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی جزیرە لە سەر زاری بەرپرسانی وەزارەتی تەندرووستی فەڵەستین لە غەززە ڕایگەیاندووە کە لە 7 ی تشرینی یەکەم تا 24 ی کانوونی یەکەمی 2023 بە هۆی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە 20 هەزار و 4242 کەس لە دانیشتووانی غەززە شەهید بوون.
وەزارەتی تەندرووستی فەڵەستین هەروەها ڕایگەیاندووە کە ژمارەی بریندارەکانی ئەم تاوان و هێرشانەش 54 هەزار و 36 کەس بووە.
هێشتا تەرمی ژمارەیەکی زۆر لە شەهیدانی غەززەش بە هۆی ئاستی ڕووخانەکانەوە دەرنەهێندراوە و ژمارەی شەهیدان بەم بۆنەوە زیاتر دەبێت./.