بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەکانی حەماس و جیهادی ئیسلامی فەڵەستین جەختیان لەوە کردووەتەوە کە تەنیا لە پاش گەیشتن بە ڕێکەوتنی ئاگربەستی هەمیشەیی و کشانەوەی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە سەرتاسەری کەرتی غەززە، ئامادە دەبن سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی دیلەکان دانوستان بکەن.
حەماس و جیهادی ئیسلامی فەڵەستین ئاگربەستی کاتی و ئاڵوگۆڕی بەشێک لە دیلەکانیان ڕەتکردووەتەوە. ڕژێمی زایۆنیستیش ئاگربەستی هەمیشەیی لە غەززە ڕەتکردووەتەوە.
محەممەد هندی جێگری ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین ئەمڕۆ شەممە 23 ی کانوونی یەکەمی 2023 ڕایگەیاند کە هەڵوێستی ئەم بزوتنەوەیە لە گەڵ بزوتنەوەی حەماس یەک هەڵوێستە و دژی هەر دانوستانێکە پێش ئاگربەستی هەمیشەیی و کشانەوەی تەواوی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە داگیرکارانی زایۆنیست لەم ماوەیەدا بەدەر لە کوشتاری خەڵک و بۆردومانکردن و سووتاندنی نەخۆشخانەکان و قوتابخانەکان هیچ دەسکەوتێکیان نەبووە./.