بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی و بە گێڕانەوە لە پێگەی هەواڵنێری تاس، کابینەی دەوڵەتی ڕووسیا و لەسەر زاری ئەلێکساندر نواک، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە ڕایگەیاندووە کە ئاڵوگۆڕی دارایی و بازرگانی ڕووسیا و چین لە ساڵی 2023ێدا بۆ زیاتر لە 200 ملیارد دۆلار بەرز بووەتەوە.
نواک ئەو بابەتەی، پاش کۆبوونەوەی نێوان دەوڵەتی ڕووسیا و چین لەبارەی هاوکاری هەر دوو وڵاتەکە لە بەشی ئێنرجیدا ڕاگەیاند.
لەو ڕاپۆرتەدا ئاماژە دراوە: جێگری سەرۆکوەزیران جەختی کردووە لەسەر ئاستی بێوێنەی گەشەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ڕووسیا و چین کە تاوەک ئێستا بۆ زیاتر لە 200 ملیارد دۆلار بەرز بووتەوە و پشتڕاستیشی دەکاتەوە کە بازرگانی سەرچاوەی ئێنێرجی یەک لە سێ لەو قەبارە بازرگانییە پێک دێنێت.
هەروەها نواک پشتڕاستیشی کردەوە کە ڕووسیا بە شێوازی نەریتی وەکوو دابینکاری نەوتی چین دێتە ئەژمار و چاوەڕوان دەکرێت کە جێبەجێکردنی هەموو ئەو پڕۆژانەی کە پلان و گەڵاڵەیان لەسەر داڕژاوە ببێتە دەرفەتێک بۆ بەرزبوونەوەی قەبارەی گشتی هەناردەی غازی سرووشتی بۆ چین تا ڕادەی 100 ملیارد مەتری چوارپاڵوو.