جام کوردی:
سه‌رۆکی ڕێکخراوی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی، پیشه‌سازی ده‌ستی و گه‌شتیاری ئێران ڕایگه‌یاند که ڕێ و ڕه‌سمی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێن(ع) وه‌ک که‌له‌پورێکی هاوبه‌ش له گه‌ڵ وڵاتی عێراق له سه‌ر ئاستی نیشتمانی و جیهانی تۆمار ده‌کرێت.
مه‌سعود سوڵتانی فه‌ڕ ڕایگه‌یاند: ڕێ و ڕه‌سمی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێن (ع) یان ” اربعین ” وه‌ک گه‌وره‌ترین ئاپۆڕای جه‌ماوه‌ری موسڵمانان له شاری که‌ربه‌لا و زیاره‌تگه‌یه‌کی گرنگ له سه‌ر ئاستی جیهان، له بواری مه‌عنه‌وی، ڕێگاکانی ڕێپێوان، مێژووی دوور و درێژ و ڕێ و ڕه‌سمه تایبه‌ته‌کان و بیره‌وه‌رییه په‌یوه‌ندیداره‌کانی به درێژایی مێژوو گرنگی و بایه‌خی بێ وێنه‌ی هه‌یه.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: ئه‌م تامه‌زرۆیی، هیوا و ئاوات و ناسیارییه له گردبوونه‌وه ملیۆنییه‌که‌ی خه‌ڵک و ئاشقانی ڕێبازه‌که‌ی ئیمام حوسێن (ع)، بووه‌ته نمایشێکی گه‌وره‌ی هێزی موسڵمانان و ئازادیخوازانی جیهان و به ڕووداوێکی که‌م وێنه‌ی مه‌عنه‌وی له سه‌ر ئاستی جیهانی داده‌نرێت.
سه‌رۆکی ڕێکخراوی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی، پیشه‌سازی ده‌ستی و گه‌شتیاری ئێران ڕوونیکرده‌وه: به هۆی ئامۆژگاری ئیمامان و گرنگی و پێگه‌ی زیاره‌تی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێن (ع) له دوو وڵاتی ئێران و عێراق، له مێژه کاروان و ئاپۆڕای ئاشقانی ئیمام به‌ده‌ر له تێپه‌ڕاندنی ڕێگایه‌کی دوور و درێژ، مه‌ودای 83 کیلۆمه‌تری نێوان نه‌جه‌ف تا که‌ربه‌لا ڕێپێوان ده‌که‌ن، ئه‌ڵبه‌ت ڕۆڵی موسڵمانانی عێراقی له میواندارێتی له زیاره‌تکه‌ران و موسڵمانانی ئێرانی به درێژایی ئه‌و ڕێگایه له پێکهاته‌ی ئه‌م ڕێ و ڕه‌سمه و به زیندوو هێشتنه‌وه‌ی، پێویسته له به‌رچاو بگیردرێت.
جێگری سه‌رۆک کۆماری ئێران هه‌روه‌ها وتی: دۆسیه‌ی تایبه‌ت به‌م ڕێ و ڕه‌سمه له سه‌ر ئاستی نیشتمانی و جیهانی به هاوبه‌شی له گه‌ڵ عێراق ئاماده ده‌کرێت که سه‌رجه‌م ڕێگا سه‌ره‌کییه‌کان له خۆسره‌وی، مێهران، چه‌زابه و شه‌له‌مچه و پارێزگا سنورییه‌کان، ڕێ و ڕه‌سم و داب و نه‌ریته په‌یوه‌ندیداره‌کان و ڕووداوه مه‌عنه‌وییه‌کان له خۆ ده‌گرێت.
سوڵتانی فه‌ڕ به ئاماژه به‌وه‌ی که ئه‌م که‌له‌پوره مه‌عنه‌وییه له بواری ئائینی به یه‌کێک له که‌م وێنه‌ترین که‌له‌پوره مه‌عنه‌وییه‌کانی جیهان داده‌نرێت، وتی: پاراستنی ئه‌م که‌له‌پوره گرانبه‌هایه له بواره جیاجیاکاندا به تایبه‌ت له بواری داب و نه‌ریتی کلتوری، ئائینی و پێگه‌ی نیشتمانی و جیهانیی له چوارچێوه‌ی دۆسیه‌یه‌کی وێنه‌یی سه‌ره‌تا له سه‌ر ئاستی نیشتمانی و پاشان به هاوکاری وڵاتی عێراق به هاوبه‌شی له سه‌ر ئاستی جیهانی به مه‌به‌ستی تۆماربوون له لایه‌ن یۆنسکۆ ده‌خرێته‌ڕوو.
سه‌رۆکی ڕێکخراوی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی، پیشه‌سازی ده‌ستی و گه‌شتیاری ئێران له درێژه‌دا وتی: تۆمارکردنی ئه‌م که‌له‌پوره مه‌عنه‌وییه له سه‌ر ئاستی نیشتمانی و جیهانی به ئامانجی پاراستن و گواستنه‌وه‌ی بۆ جیله‌کانی داهاتوو به شێوازی تایبه‌ت کاری له سه‌ر ده‌کرێت.