بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئۆسامە حەمدان لە سەرکردەکانی باڵای بزوتنەوەی حەماس، شکستی سەربازی ڕژێمی زایۆنیستیی لە کەرتی غەززە ڕاگەیاند.
ناوبراو وتی: سەرەڕای تێپەڕبوونی 71 ڕۆژ بە سەر شەڕی غەززە، هیچ یەک لە ئامانجە دیاریکراوەکانی ڕژێمی زایۆنیستی مسۆگەر نەبووە.
حەمدان وتی: هیچ متمانەیەکمان بە حکومەتی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی جۆبایدن نییە و بە هاوبەشی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی دەزانین.
ڕاشیگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی بە پاساوی ئازادکردنی دیلەکانی خۆی دەستی بەم شەڕە کردووە و ئێستا دیلەکانی خۆی دەکوژێت./.