بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەقی پەیامەکەی ئەدهەم بارزانی لە درێژەدا هاتووە:
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
هاوڵاتیانی کورد
هاوڵاتیانی ستەم دیدەی ناوجە جێناکۆکەکان
ئەمڕۆ دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستی پێکرد ، کە پرۆسەیەکی گرنگ و هەستیارە لەبەردەم دۆزی ڕەوای میلەتەکەمان بەگشتی و هاوڵاتیانمان لەناوچە جێناکۆکەکان بەتایبەتی .
من ڕووم بەتایبەت لەئێوەی کوردانی ستەم دیدەی نەینەواو کەرکوکی دڵمان و خانەقینی سەربەرزو کوردپەروەرە، کە ساڵانێکی زۆر خۆتان و باوباپیرانتان قوربانی دەستی ستەمی ڕژێمە سەرکوتکارەکانی عێراقن ، ئێستا هەلێکی زێڕین لەبەردەمتانە تاوەکوبتوانن بەپڕکردنی سندوقەکان بەدەنگی کورد ، جارێکیتر دەستی ستەم کورتبکرێت و کوردستانی بونی ئەوناوچانە بەدەنگی بەرزی ئێوەی خۆشەویست بسەلمێنن و سەرمانبەرزبکەن
لێرەشەوە داوا لەهەموو ئەو کەسانە دەکەم کە پەیامەکەی بەندەیان پێدەگا،دەنگبدەن بە کاندیدەکانی هێژا کاک باڤڵ تاڵەبانی چونکە ئەوسەرکردەیەیە کە بتوانێت بەرگری لە مافەکانتان بکات
براتان
ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی
١٦/١٢/٢٠٢٣