بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەتیبەکانی قەسام ئەمڕۆ پێنج شەممە 14 ی کانوونی دووەمی 2023 ڕایگەیاند کە گرووپێک لە هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی لە گەڕەکی شوجاعیەی غەززە بە تەقینەوەیەک کردووەتە ئامانج.
قەسام ڕایگەیاندووە کە لەو هێرشەدا لانیکەم 10 سەرباز و ئەفسەری ڕژێمی زایۆنیستی کوژراون.
سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە لە کاتی دەستپێکردنی شەڕی وشکانی غەززەوە تا ئێستا 648 کەس لە هێزەکانی ئەو ڕژێمە بریندار بوون کە ڕەوشی تەندرووستی 146 کەس لەوان ناجێگیرە./.