بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوە بارزگانییەکان دەڵێن بەداوی گرانبوونی نرخی نەوتی ڤێنێزۆئێلا، نرخی نەوتی ئێران و ڕووسیاش بۆ چین هەڵیکشاوە.
هەروەها ڕویتەرز نووسیویەتی: پاش ئەوەی ئەمریکا گەمارۆەکانی لەسەر ڤێنێزوئێلا لابردووە ئەوا نرخی نەوتی ئەو وڵاتە بەرز بووەتەوە ئەوانەی کە نەوتی ئێران و ڤێنێزۆئێلا دەفرۆشن نرخی پێشنیاری نەوتیان بۆ چین هەڵکشاوە.
بازرگانێکی چینی لەمبارەوە دەڵێت: “ئێران و ڕووسیا کاتێکی زۆر گونجاو و لەباریان بۆ هەڵکشانی نرخی نەوت هەڵبژاردووە و بێگومان یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی لەو ڕێگاوە داهاتێکی باشیان هەبێ”