جام کوردی:
پارێزگاری کوردستان جه‌ختی له‌وه کرده‌وه که سه‌رجه‌م ڕێکه‌وتننامه‌کان له گه‌ڵ پارێزگاکانی سلێمانی و هه‌ڵه‌به‌جه له هه‌رێمی کوردستان جێبه‌جێ ده‌کرێت و وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران له سه‌رجه‌م بواره‌کاندا په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان گه‌شه پێ ده‌دات.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عه‌بدولمحه‌ممه‌د زاهێدی پارێزگاری کوردستان له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له گه‌ڵ عه‌بدووڵا نه‌ورۆڵی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، سه‌باره‌ت به هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م سه‌ردانه بۆ سنه، وتی: هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانمان به‌ره‌و پێشتر ببه‌ین.
ناوبراو به ئاماژه به‌وه‌ی که پارێزگای کوردستان له گه‌ڵ دوو پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه له هه‌رێمی کوردستان دراوسێیه، وتی: پێویستمان به‌وه‌یه که له ئه‌زموون و تواناکانی یه‌کدی له بواره جیاجیاکاندا که‌ڵکی پێویست وه‌ربگرین.
زاهێدی ئاماژه‌شی به سه‌ردانی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه بۆ هه‌ندێک کارگه و پرۆژه که به تواناکانی پارێزگای کوردستان ناوی برد، دا و ڕایگه‌یاند: له کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تمان له گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، بڕیارمان له سه‌ر ئه‌وه داوه که په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانمان گه‌شه‌ی هه‌بێت و به‌ره‌وپێش ببرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ین یارمه‌تیده‌ری گه‌شه و ئاوه‌دانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بین.
پارێزگاری کوردستان ته‌وه‌ری کۆبوونه‌وه‌که‌ی له گه‌ڵ عه‌بدووڵا نه‌ورۆڵی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه به ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کان، هه‌نارده‌کردنی به‌رهه‌مه کشتووکاڵییه‌کان و هه‌نارده‌کردنی کاره‌با ناو برد و وتی: سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌کردنی کاره‌با کۆمپانیاکانی دابه‌شکردنی وزه‌ی کاره‌با و کاره‌بای هه‌رێمی ڕۆژئاوای ئێران له هه‌وڵی به‌رده‌وامدا ده‌بن و ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی کوردستانیش به نوێنه‌رایه‌تی که‌رتی تایبه‌ت به‌دواداچوون بۆ پرسی سه‌رمایه‌گوزاری ده‌کات.
زاهێدی هه‌روه‌ها ته‌وه‌ری دووه‌می وتووێژی له گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه به بابه‌تی فێرکاری و ڕاهێنان ناو برد و وتی: پارێزگای کوردستان له بواری فێرکاری ته‌کنیکی و پیشه‌یی له ئاستێکی باڵایه و یه‌کێک له بڕگه‌کانی ڕێکه‌وتنی نێوانمان، فێرکاری و ڕاهێنانی ئه‌وانه‌یه له هه‌ڵه‌بجه که ده‌یانه‌وێت پیشه‌یه‌ک فێر ببن.
ناوبراو به ئاماژه به‌وه‌ی که کوردستان له‌م بواره‌دا له ڕیزی پارێزگا به‌تواناکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندایه، وتی: ئاماده‌یی ته‌واو سه‌باره‌ت به هاوکاری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له‌م بواره‌دا هه‌یه.
عه‌بدولمحه‌ممه‌د زاهێدی خاڵێکی به‌هێزی دیکه‌ی پارێزگای کوردستانی له بواری زانسته پزیشکییه‌کان زانی و وتی: ئاماده‌یی فێرکاری و ڕاهێنانی کورت ماوه‌ی پزیشک و ئه‌ندامانی به‌شی ته‌ندرووستی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له شاری سنه هه‌یه.
ناوبراو سه‌رمایه‌گوزاری هاوبه‌شی که‌رتی تایبه‌تی ئه‌م دوو پارێزگایه‌ی به مه‌به‌ستی که‌ڵک وه‌رگرتن له تواناکانی یه‌کدی به یه‌کێک له بڕگه‌کانی ڕێکه‌وتننامه‌که ناو برد و له درێژه‌دا ڕایگه‌یاند: ئه‌م سه‌رمایه‌گوزارییه ده‌توانێت له به‌شه‌کانی کشتووکاڵ، گه‌شتیاری و بواره‌کانی دیکه‌ی تایبه‌ت به ئابوری و بازرگانی بێت.
پارێزگاری کوردستان جه‌ختی کرده‌وه که ئیراده‌ی هه‌ر دوولا له سه‌ر ئه‌وه‌یه که په‌یوه‌ندییه‌کی به‌هێزمان هه‌بێت و له بواره جیاجیاکاندا پێکه‌وه هاوکار بین.
له درێژه‌دا زاهێدی وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێرانی دایه‌وه و به ئاماژه به‌وه‌ی که هه‌ڵه‌بجه‌ش وه‌ک پارێزگاکانی دیکه‌ی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئێمه گرنگه، وتی: ئێمه خوازیاری ئه‌وه‌ین به دابین کردنی په‌یوه‌ندییه‌کی به‌هێز، یارمه‌تیده‌ری گه‌شه و ئاوه‌دانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بین.
ناوبراو به ئاماژه به‌وه‌ی که ئێران له سه‌رجه‌م بواره‌کانی ته‌کنۆلۆژیا، ئابوری، ئاوه‌دانی، کشتووکاڵ و پیشه‌سازی پێشکه‌وتنی به‌رچاوی به خۆوه بینیوه، وتی: ئاماده‌ین ئه‌م زانست و ته‌کنۆلۆژیایه بۆ هه‌رێمی کوردستان به تایبه‌ت پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بگوازینه‌وه.
ناوبراو له وه‌ڵامی پرسیارێک سه‌باره‌ت به درێژه‌پێدانی هاوکارییه‌کانی نێوان پارێزگای کوردستان و هه‌رێمی کوردستان وتی: هاوکارییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هه‌رێمی کوردستان له مێژه به‌رده‌وامی هه‌بووه و هه‌ر کات پێویست بووه، ئێران لایه‌نگر و پشتیوانی ئه‌وان بووه و لێره‌دا ڕایده‌گه‌ێنین که گه‌شه و ئاوه‌دانی و پێشکه‌وتنی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئیمه گرنگ و جێی بایه‌خه.
عه‌بدولمحه‌ممه‌د زاهێدی له وه‌ڵامی پرسیارێکی دیکه سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی کۆماری ئیسلامی ئێران سه‌باره‌ت به گرووپی تیرۆریستی داعش، وتی: داعش ڕه‌وتێکی توندووتیژی و توندڕۆوانه‌یه که له لایه‌ن ئه‌مریکا و ڕژێمی ئیسرائیله‌وه پێکهاتووه و هه‌ڕه‌شه‌یه‌که بۆ سه‌ر موسڵمانانی ناوچه‌که.
ناوبراو به ئاماژه به‌وه‌ی که بیر و بڕوای داعش له گه‌ڵ بیر و بڕوای هیچ یه‌ک له ئائینزاکانی ئیسلام یه‌ک ناگرێته‌وه، ڕایگه‌یاند: ته‌نیا ڕێگای به‌ره‌نگاربوونه‌وه له گه‌ڵ ئه‌م ڕه‌وته، یه‌کێتی نێوان وڵاتان و گه‌لانی ناوچه‌که‌یه.
پارێزگاری کوردستان له درێژه‌دا و له وه‌ڵامی پرسیارێک سه‌باره‌ت به جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌کانی پێشوو له گه‌ڵ پارێزگای سلێمانی، وتی: ڕێکه‌وتننامه‌کان سه‌باره‌ت به ئاسانکاری له هه‌نارده‌کردنی به‌رهه‌می کشتووکاڵ و ئاژه‌ڵداری، جێگیرکردنی که‌ره‌سته و ئامێره‌کان له خاڵی سنوری باشماخ، فێرکاری ڕاهێنه‌رانی ته‌کنیکی و پیشه‌یی و هه‌وڵدان بۆ به فه‌رمی کردنی خاڵی سنوری سه‌یرانبه‌ند جێبه‌جی کراوه.
ناوبراو وتی: هه‌نارده‌کردنی به‌رهه‌مه کشتووکاڵییه‌کان له ڕێگای خاڵی سنوری باشماخه‌وه کێشه‌ی هه‌بوو که به پێی ڕێکه‌وتنی نێوانمان له گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانی، ئه‌م کێشه‌مان چاره‌سه‌ر کردووه.
پارێزگاری کوردستان به‌ڵێنی برایانی کوردی له هه‌رێمی کوردستان به به‌ڵگه‌ی به‌هێزی ده‌سته‌به‌ربوونی جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌کان ناو برد و هه‌روه‌ها وتی: به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌کان وامان لێ ده‌کات که ڕێکه‌وتننامه‌کان جێبه‌جێ بکه‌ین.
سه‌ردانی عه‌بدووڵا نه‌ورۆڵی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه و شاندی یاوه‌ری له ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه‌ی ڕابردوو ده‌ستیپێکرد و ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی ڕابردوو به کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش و واژۆکردنی ڕێکه‌وتننامه‌کان کۆتایی هات.
ئیدریس سلێمانی