بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نووسینگەی میدیایی حکومەتی حەماس ئەمڕۆ چوارشەممە 13 ی کانوونی یەکەمی 2023 ڕایگەیاند کە عەبدولکەریم عەودە پەیامنێری کەناڵی المیادین لە هێرشی داگیرکارانی زایۆنیست لە غەززە شەهید کراوە.
عەبدولکەریم عەودە لە کاتی وەرگرتنی بەشە ئاردی خێزانەکەی لە کەمپی نەسیرات بە هۆی هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە شەهید کرا.
ناوبراو پێشتر لە گەڵ خێزانەکەی شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیی بۆ کەرتی غەززە گواستبووە.
لە 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 و هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە تا ئێستا 87 پەیامنێر و وێنەگر شەهید بوون./.