بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆی، وتی: ئەمریکا جارێکی دیکە پشتیوانی و هاوبەشی خۆیی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی بۆ شەڕی غەززە سەلماندەوە و ئەوەی پیشاندا کە هەوڵی ڕاگرتنی شەڕ نادات بەڵکوو بەشێکە لە بەردەوامی شەڕ و کۆمەڵکوژی فەڵەستینییەکان لە غەززە.
ناوبراو وتی: ئەمریکا بە ڤیتۆکەی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئەوەی پیشاندا کە دەنگی بە بەردەوامی کوشتار و کۆمەڵکوژی خەڵکی غەززە داوە و بە تەنیا لە بەرامبەر ڕای گشتی جیهاندا ڕاوەستاوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەم میکانیزم و پێکهاتەوە لە چارەسەرکردنی کێشەکان و جێبەجێکردنی ئەرکەکانی بۆ پاراستنی ئاسایش و ئاشتی جیهانی لاواز بووە و لەوەدا سەرکەوتوو نەبووە ئەرکەکانی بە جێ بێنێت و ڤیتۆکەی ئەمریکاش پیشانیدا کە ئەنجومەنەکە بە بنبەست گەیشتووە./.