بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤیتامین C دژە هەستیاریی جەستەیە و هاوکارە لە بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگریی جەستە، بە تایبەت لە ڕوبەڕوبونەوەی نەخۆشییە وەرزییەکان و پەتاکانی وەرزی زستان. لە لایەکی دیکەوە ڤیتامینێکی گرنگە بۆ ڕێکخستنەوەی کۆلاجین و ئەو پرۆتینانەی جەستە کە گرنگن بۆ بنیادنانەوە و ڕێکخستنەوەی شانەکانی ئێسک و پێست.
چەند نیشانەیەک ئاماژەن بۆ کەمی یان نەبوونی ڤیتامین C لە جەستەدا کە لە درێژەدا بە کورتی باسکراوە:
ماندووێتی – هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە – پەڵە و شینبوونەوەی پێست بە بەردەوامی – درەنگ ساڕێژبوونەوە – وشکبوونەوەی پێست – خوێنبەربوونی پووک – زیادبوونی کێش بە تایبەت چەوری ورگ – چرچ و لۆچیی پێشوەخت./.