بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، توێژینەوە پزیشکییەکان باس لە کاریگەرییەکانی خواردنی شیر لە سەر جەستە دەکەن.
لە درێژەدا ئاماژە بە هەندێک لەو کاریگەرییانە دەدرێت:
سەرچاوەیەکی نایابی کالیسیۆم و فسفۆڕە کە پێویستە بۆ گەشەکردن و پاراستنی ئێسک و ددانەکان. ئەگەری توشبوون بە پووکانەوەی ئێسک و شکانی ئێسک کەم دەکەنەوە.
گەشەی ماسوولکەکان بەرەوپێش دەبات، یارمەتیدەرن لە درووستکردنی بارستەی ماسوولکەی بێ چەوری و کەمکردنەوەی چەوری جەستە.
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B12 و B2 کە یارمەتی گۆڕینی خۆراک دەدەن بۆ وزە، یارمەتیدەرە لە دروستبوونی خڕۆکە سوورەکانی خوێن.
شیر سیستەمی بەرگری جەستە بەهێز دەکات و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی کەم دەکاتەوە.
ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان کەم دەکاتەوە وەک قەڵەوی، شەکری جۆری دووەم، نەخۆشییەکانی دڵ، شێرپەنجەی قۆڵۆن و میزڵدان و گەدە./.