بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی یەک شەممە لە کۆنفرانسێکی دەوحەی قەتەر، وتی: بەداخەوە کە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی توانای دەرکردنی بڕیارێکی بۆ ئاگربەستی مرۆیی لە غەززە نەبووە.
ناوبراو وتی: ئەنجومەنی ئاسایش بە هۆی کەلێنە جیۆستراتیژییەکانەوە ئیفلیج بووە و ئەمەش وایکردووە کە کێشە و قەیرانەکان لە ئۆکرایناوە تا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێ چارەسەر بمێننەوە.
گۆتێرێش وتی: خەڵکی سڤیلی غەززە پارێزراو نین و ژمارەی قوربانییەکان کەم وێنەیە و ئەمەش زیانێکی گەورەی بە پێگە و ناوبانگی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی گەیاندووە.
ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی کە درێژە بە هەوڵەکانمان بۆ گەیشتن بە ئاگربەستی مرۆیی لە غەززە دەدەین./.