بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی حەماس ئەمڕۆ هەینی 8 ی کانوونی یەکەمی 2023 لە ساڵیادی ڕاپەڕینی یەکەم ناسراو بە ڕاپەڕینی بەرد – 8 ی کانوونی یەکەمی 1987، داوای لە تەواوی فەڵەستینییەکان لە کەرتی خۆرئاوا و ناوچە داگیرکراوەکانی ساڵی 1948 کردووە ڕوبەڕوی داگیرکارانی زایۆنیست ببنەوە.
لە بەیاننامەکەی بزوتنەوەی حەماسدا هاتووە کە داوا لە گەلی خۆمان لە ناوچەکانی 1948 و کەرتی خۆرئاوا دەکەین کە بەرەو مزگەوتی ئەقسا بڕۆن، داوا لە گەنجانی شۆڕشگێڕ لە شار و گوند و کەمپەکانی کەرتی خۆرئاوا دەکەین وەک پشتیوانییەک بۆ ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا ڕوبەڕوی زایۆنیستەکان ببنەوە.
حەماس ڕایگەیاندووە کە ئێمە ڕوبەڕوی پیلانەکانی دوژمن و پشتیوانەکانی بۆ دەرکردنی خەڵکی غەززە دەبینەوە و موڵەتی ئەوە نادەین هەر شتێک بە ناوی چارەسەر، مافی ئازادی و سەربەرزی ئەوان بفەوتێنێت.
لە درێژەی بەیاننامەکەی بزوتنەوەی حەماسدا هاتووە کە پیلانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان و درووستکردنی شارۆچکە زایۆنیست نشینەکان، هەڕەشەیەکی جیدییە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و جیهان./.