بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمڕۆ هەینی 8 ی کانوونی یەکەمی 2023 باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا کرایە ئامانجی هێرشێکی ڕۆکێتی.
سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاندووە کە زەنگی ئاگادارکردنەوە لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا بیستراوە.
هیچ زانیارییەک لە سەر زیانەکانی ئەو هێرشە بڵاو نەبووەتەوە.
پێشتریش چەندین بنکەی سەربازی ئەمریکا لە عێراق و سوریا لە کاردانەوەی پشتیوانییەکانی ئەو وڵاتە بۆ ڕژێمی زایۆنیستی لە شەڕی غەززە کراونەتە ئامانج./.