بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یائیر گولان جێگری سەرۆک ئەرکانی پێشووی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی پاش تێپەڕبوونی دوو مانگ بە سەر شەڕی غەززەدا دانی بەو ڕاستییەدا ناوە کە بزوتنەوەی حەماس لە ناو نابرێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئامانجی تەل ئەبیب دەبێت گەڕاندنەوەی دیلەکان بێت.
لە لایەکی دیکەوە میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاندووە کە لە نێوان سەرکردایەتی سیاسی و سەربازیی ئەو ڕژێمەدا سەبارەت بە مانەوە و بەردەوامی هێرشە سەربازییە وشکانییەکانی ناو غەززە ناکۆکی هەیە./.