بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێکخراوەی نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوەکانی ئاشتی ستۆکهۆڵم(SIPRI) لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە، فرۆشتنی چەک و خزمەتەکانی سەربازی لە لایەن 100 کۆمپانی چەکی جیهان لە ساڵی ڕابردوودا سەرجەم گەیشتووەتە 597ملیارد دۆلار کە لەم نێوانەدا کۆمپانییە ئەمریکییەکان زاڵ بوونەتە سەر ئەو بازاڕەدا ئەگەرچی داهاتیشی دابەزیوە.
کۆی داهاتی 100گەورە کۆمپانی چەکسازی جیهان سەبارەت بە ساڵی پێشوو نزیکەی 3.5 لەسەد دابەزیوە بەڵام هێشتاکوو 14لەسەد زیاترە لە داهاتی تۆمارکراوی ساڵەکانی 2015.
داهاتی کۆمپانیای چەکسازی ئەمریکی بەگشتی 7.9لەسەد دابەزیوە و گەیشتووەتە ڕەقەمی 302ملیارد دۆلار، بەڵام هێشتاکوو 51لەسەدی داهاتی گشتی چەکسازی ساڵی 2022 هی کۆمپانییە ئەمریکییەکانە بەجۆرێک کە لەو 100کۆمپانییە 42ی، کۆمپانی ئەمریکییە.
داهاتی 26 کۆمپانی چەکسازی ئەورووپا بەتۆزێ هەڵکشانەوە گەیشتووەتە 121ملیارد دۆلار.