بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جگەر ئامێری پاڵاوتنە لە جەستەی ئاژەڵ یان مریشک و هەموو ئەو هۆرمۆن و دەرمانەی کە دەدرێن بە ئاماژەڵەکە یان مریشکەکە تێیدا کۆدەبێتەوە، ئەمەش هۆکارە بۆ کۆبوونەوەی ژەهر لە جەستەدا، هەر بۆیە دڵنیا ببنەوە جگەری ئەو ئاژەڵە یان ئەو مریشکە ماوەیەکە هۆرمۆن و دەرمانی پێنەدراوە پاشان بخورێت.
ئەو کەسانەی نەخۆشی دەردەشایان هەیە نابێت جگەر بخۆن، چونکە بڕێکی زۆر ترشی یوریک درووست دەکات، ڕێژەیەکی زۆریش چەوری و کۆلیسترۆڵی تێدایە.
بۆ ئەو کەسانە گونجاو نییە کە نەخۆشی دڵ و بۆرییەکانی خوێنیان هەیە.
لە هەمان کاتدا پێویستە دوور بکەونەوە لە خواردنی جگەری بەستوو و هاوردە، چونکە ڕێژەیەکی زۆر نیتراتی سۆدیۆمی تێدایە کە لە هەندێک حاڵەتدا زیان بە تەندرووستی دەگەێنێت./.