بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قۆناغی نوێی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر غەززە لە ڕۆژی هەینی 1 ی کانوونی یەکەمی 2023 پاش چەند ڕۆژێک لە ئاگربەستی کاتی، دەستپێکردەوە و بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندرووستی غەززە بە دەیان کەسی دیکە لە ئاکامی هێرشی دڕندانەی زایۆنیستەکان بوونەتە قوربانی.
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاردانەوەی بەرامبەر بە دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: دیلەکانی ئیسرائیل بە شەڕ ئازاد نابن بەڵکوو لە ئاکامی بۆردومانەکاندا دەکوژرێن.
ناوبراو ئەم شەڕەی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستیی لە غەززە بە کۆمەڵکوژی لە دژی فەڵەستینییەکان ناو برد و ڕایگەیاند کە ئەوان بیر لە ئاکام و لێکەوتەکانی گەڕانەوە بۆ شەڕ ناکەنەوە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە ئاماژە بە هاتنی کەشتییە سەربازییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ ناوچەکە، ڕایگەیاند: بوونی کەشتی سەربازی تەواوکەر نییە بەڵکوو ئیرادەی فەڵەستینییەکانە کە تەواوکەرەوە دەبێت.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرامبەر بە زایۆنیستەکان و ئەمریکا ڕایگەیاند کە تا درەنگ نەبووە بەپەلە ئەم شەڕە ڕابگرن./.