بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا ئامادەیی دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی بۆ سەر ڕژێمی زایۆنیستی ڕاگەیاندووە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: لە پێناو جێبەجێکردنی فەرمانەکانی سەید عەبدولمەلک بەدرەدین حوسی سەرۆکی ئەنساروڵڵا و لە وەڵامی داواکارییەکانی گەلی گەورەی یەمەن و ئازادیخوازەکانی دیکە لە گەلانی عەرەبی و ئیسلامی بۆ هاوکاریکردنی گەلی فەڵەستین و پشتیوانی لە خۆڕاگریی قارەمانانەی ئەوان، هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئامادەی دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانە لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە چالاکییەکان لە دژی زایۆنیستەکان بەرفراوانتر دەبن و بە شێوازێکە کە ئەو ڕژێمە لە زەوی و دەریا چاوەڕوانی نەکردبێت.
ڕاشیگەیاندووە کە هێزە چەکدارەکانی یەمەن بەردەوام ڕێگری لە هاتووچۆی کەشتییەکانی سەر بە ڕژێمی زایۆنیستی لە دەریای سوور دەکەن و لە پێناو جێبەجێکردنی ئەم بڕیارەش هەنگاوی پێویست هەڵدەگرن./.