بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستیی وەک قەسابەکەی غەززە ناو برد.
ئەردۆغان وتی: لێدوانەکانی نتانیاهۆ هیواکان بۆ کردنی ئاگربەستە کاتییەکەی غەززە بە ئاگربەستی هەمیشەیی لاواز دەکات.
ناوبراو وتی: نتانیاهۆ نازناوێکی بۆ خۆی بە دەست هێناوە کە لە مێژوودا بە ناوی قەسابەکەی غەززە دەمێنێتەوە.
سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: کەرتی غەززە بە زیاتر لە 2 ملیۆن کەس حەشیمەتەوە بووەتە گەورەترین زیندانی کراوە و ئەوەی کە لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوو ڕوویداوە کۆمەڵکوژییەکی ئاشکرا لە بەر چاوی وڵاتانی جیهانەوە بووە./.