بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕیاز مالیکی وەزیری دەرەوەی فەڵەستین جەختیکردەوە کە ئاگربەستە کاتییەکەی ئێستا دەبێت بکرێتە ئاگربەستی هەمیشەیی و تاوانەکان لە غەززەش کۆتایی بێت.
ناوبراو ستایشی هەوڵەکانی میسر و قەتەری بۆ ڕاگرتنی شەڕ و ڕاگەیاندنی ئاگربەست کرد و وتی: دەبێت کۆتایی بە گەمارۆی سەر غەززە بهێندرێت و موڵەتی گەڕانەوە بە دانیشتووانەکەی بدرێت.
مالیکی هۆشدارییدا کە کاتەکە بەرەو کۆتایی دەڕوات و شەڕی سیاسی بەرەو هەڵگیرسانی شەڕی ئائینی و مەزهەبی دەبرێت.
ناوبراو بە ئاماژە بە کوژرانی منداڵانی جنین لە کەرتی خۆرئاوا لە لایەن قەناس بە دەستەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە وتی: لە ڕۆژی 7 ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا 230 کەس لە کەرتی خۆرئاوا کوژراون و هەزاران کەسی دیکەش دەستبەسەر کراون و ئاڵۆزییەکان بەرەو زیاتربوون دەڕوات.
وەزیری دەرەوەی فەڵەستین وت: پێویستمان بە پشتیوانی نێودەوڵەتییە بۆ ڕێگری لە خۆدزینەوەی ئیسرائیل لە سزادان.
وتیشی کە فەڵەستین بە بێ غەززە بوونی نابێت و ئازاد دەبێت و ئەمەش تەنیا ڕێگایە بەرەو ئاشتی./.