جام کوردی:
ڕووسیا سبه‌ی چوارشه‌ممه گه‌وره‌ترین چالاکی سه‌ربازی خۆی له سوریا ده‌ست پێ ده‌کات. ئه‌و چالاکییه‌ی که بڕیاره به هه‌ماهه‌نگی و به‌شداری فه‌رانسه دژ به گرووپه تیرۆریستییه‌کان به‌ڕێوه بچێت و هاوکێشه‌کان له سوریا تووشی گۆڕانکاری بکات. له‌م چالاکییه‌دا 69 فڕۆکه‌ی جۆری سوخۆ 24 به هاوڕێیه‌تی فڕۆکه پێشکه‌وتووه‌کانی تۆپۆلۆفی 160 که به بۆمب هاوێژ ناسراون به‌شداری ده‌که‌ن. به‌ده‌ر له‌م فڕۆکانه، 30 که‌شتی شه‌ڕکه‌ری ڕووسیا که له که‌ناراوه‌کانی سوریا، تورکیا و لۆبنان جێگیر کراون، به هاوکاری 6 ژێرده‌ریایی و موشه‌که‌کانی کرۆز له‌م چالاکییه‌دا به‌شداری ده‌که‌ن.
هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته، ڕووسیا داوای له هه‌ر یه‌ک له سوریا، لۆبنان، عێراق و تورکیا کردووه که ڕۆژی چوارشه‌ممه سنوره ئاسمانییه‌کانی خۆیان دابخه‌ن، له به‌ر ئه‌وه‌ی که 69 فڕۆکه‌ی ئه‌و وڵاته له‌م ڕۆژه‌دا سه‌رقاڵی چالاکی تایبه‌ت ده‌بن. به وته‌ی به‌رپرسانی ڕووسیا ئه‌م چالاکییه به شه‌ڕی رۆخێنه‌ر دژ به داعش ناسراوه. بڕیاره له‌م شه‌ڕه‌دا هێزه‌کانی ئاسمانی و ده‌ریایی و موشه‌کی بالستیکی دوورهاوێژی ڕووسیا له ده‌ریای بالتیک تا مه‌دیته‌رانه به‌شدارییان پێ بکرێت.
به پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی لۆبنانی الدیار، ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا کاتێک بڕیاری ئه‌م شه‌ڕه گه‌وره‌یه‌ی دژ به داعش ده‌رکرد که سه‌لمێندرا، ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه هۆکاری تێکشکانی فڕۆکه نه‌فه‌ر هه‌ڵگره‌که‌ی ڕووسیا له ئاسمانی سینا بووه. بڕیاره شه‌ڕه‌که به‌ده‌ر له سوریا، بۆردومانی پێگه‌کانی داعش له لیبیا و سینا له خۆ بگرێت و که‌س نازانێت که تا که‌ی درێژه‌ی ده‌بێت و سنوره‌کانی ژێر کاریگه‌ریشی تا کوێ ده‌بێت. ڕووسه‌کان ده‌ڵێن، ئه‌وه‌ی که ده‌زانن ئه‌وه‌یه که پێویسته ئه‌م شه‌ڕه کۆتایی به هه‌بوونی داعش له سوریا بێنێت. سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی ڕووسیا په‌یوه‌ندی به هاوتا فهرانسییهکهی گرتووه و پێکه‌وه هه‌ماهه‌نگی پێویستیان ئه‌نجام داوه و بڕیاره فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی فه‌رانسه و هێزی ده‌ریایی ئه‌و وڵاته‌ش وه‌ک هاوپه‌یمانێک له گه‌ڵ ڕووسیا به‌شداری شه‌ڕی دژ به داعش بکه‌ن. ناوبراو داوای له فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی فه‌رانسه کردووه له پیناو ڕێگری له ئه‌گه‌ری هه‌ر ڕووداوێکی ئاسمانی، هه‌ماهه‌نگی پێویست له نێوان فڕۆکه‌وانانی دوو وڵات‌دا بێت. له‌م پێناوه‌دا فڕۆکه‌وانه‌کانی ڕووسیا و فه‌رانسه و به‌رپرسانی هێزی ده‌ریایی ئه‌م دوو وڵاته چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌یان پێکه‌وه هه‌بووه تا چالاکییه‌که به سه‌رکه‌وتووانه به‌ڕێوه بچێت. بڕیاره فه‌رانسه به 40 فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری جۆری ڕافائێل و 20 فڕۆکه‌ی جۆری میراژ به‌شداری له‌م شه‌ڕه‌دا بکات که چاوه‌ڕوان ده‌کرێت بتوانێت گۆڕانکارییه‌کی به‌رچاو له ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای مه‌دیته‌رانه دابین بکات.
له حه‌فته‌ی ڕابردوو فڕۆکه بۆمب هاوێژه‌کانی تۆپۆلۆف 160 و فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی سوخۆ 35 به‌رده‌وام سه‌رقاڵی بۆردومان کردنی بنکه و مۆڵگه‌کانی داعشن له سوریا و ته‌نانه‌ت ناوه‌نده‌کانی به‌ره‌ی نوسره‌ش له ئه‌دلیب، حه‌له‌ب و ده‌وروبه‌ری حۆمس بۆردومان کراوه. به پێی لێدوانی به‌رپرسانی ڕووسیا له چالاکییه‌کانی شه‌ڕی ڕۆخێنه‌ر، بڕیاره سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ی که گومانی بوونی داعش و هێزه‌کانی به‌ره‌ی نوسره‌یان له سه‌ره، بۆردومان بکرێن. پێش بینی ده‌کرێت پاش ئه‌م شه‌ڕه زۆربه‌ی تیرۆریسته‌کان له سوریاوه به‌ره‌و خاکی عێراق هه‌ڵبێن و چالاکییه‌کانیان بۆ ئه‌م وڵاته بگوازنه‌وه.
ڕووسیا ڕۆژی شه‌ممه داوای له حکومه‌تی عێراق کردبوو که سنوره ئاسمانییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان دابخات و هیچ گه‌شتێکی ئاسمانی له فڕۆکه‌خانه‌کانی سلێمانی و هه‌ولێر ئه‌نجام نه‌درێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی که به نیازه گه‌وره‌ترین چالاکی سه‌ربازی دژ به داعش و به‌ره‌ی نوسره به‌ڕێوه ببات. مۆسکۆ هه‌روه‌ها داوای له به‌غدا کردووه که موڵه‌تی هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر مۆڵگه‌ی تیرۆریستان له‌و وڵاته به تایبه‌ت له موسڵ به ڕووسیا بدات که ڕه‌زامه‌ندیی له سه‌ر ده‌ربڕیوه. سوپای عێراقیش ڕایگه‌یاندووه که هه‌ڵمه‌تی ئازادی موسڵ و ڕۆمادی به‌م زووانه ده‌ست پێ ده‌کات.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته دانوستانی نێوان مۆسکۆ و قاهیره له ئارادایه تا موڵه‌تی هێرش کردنه سه‌ر داعش له سینا به ڕووسیا بدرێت. سه‌باره‌ت به لیبیا، ڕه‌نگه ڕووسیا و فه‌رانسه نیازی ئه‌وه‌یان نه‌بێت موڵه‌تی حکومه‌تی ئه‌و وڵاته وه‌ربگرن تا هێرشی سه‌ر داعش به تایبه‌ت له شاری سرت ده‌ست پێ بکه‌ن. به پێی ڕاپۆرته‌کان، داعش له لیبیا هه‌بوونی زیاتر ده‌بینرێت.
بڕیاره فڕۆکه بۆمب هاوێژه‌کانی تۆپۆلۆف 160 بۆمبی دوو ته‌نی به سه‌ر ناوه‌نده‌کانی داعش فڕێ بده‌ن تا به ته‌واوی له ناویان به‌رن. له هه‌مان کاتدا ڕووسیا به‌نیازه سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌کانی فه‌رمانده‌یی و عه‌مباره‌کانی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و سه‌نته‌ره‌کانی مه‌شق و ڕاهێنانی داعش به ته‌واوی خاپوور بکات و ڕایگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر له ناوه‌ندێکدا ته‌نانه‌ت یه‌ک داعشی بونی هه‌بێت، پێویسته له ناو ببرێت و بڕوخێت.
له به‌رامبه‌ردا، داعش به سه‌دان هێزی خۆیی له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌کانیان له ڕقه بۆ موسڵ له عێراق گواستووه‌ته‌وه تا ئاماده‌یی بۆ ئه‌م شه‌ڕه هه‌بێت. ڤلادیمیر پوتین ڕایگه‌یاندووه:” ئێمه ئیمپراتۆریهتین و داعش ناتوانێت کێشه‌مان بۆ بخوڵقێنێت. ئه‌گه‌ر پیاوه‌کانی ئێمه هێزی شه‌ڕی دژ به داعشیان نه‌بێت، باشتر وایه ژنه‌کانمان بچنه گۆڕه‌پانی شه‌ڕه‌کانه‌وه و پیاوه‌کان له چێشتخانه‌کان ده‌ست به‌کار ببن. شه‌ڕی ئێمه دژ به داعش بێ ڕۆحمانه ده‌بێت. داعش ده‌بینێت که ئاکامی هێرش کردنه سه‌ر فڕۆکه نه‌فه‌رهه‌ڵگره‌که‌ی ئێمه چی ده‌بێت”.
ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: ” به پێی زانیارییه‌کانی ڕووسیا و وێنه ئاسمانییه‌کان که له ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی داعش به ده‌ستمان که‌وتووه، چالاکی شه‌ڕی ڕۆخێنه‌ر له ڕۆژی چوارشه‌ممه و به هه‌ماهه‌نگی فڕۆکه‌کانی ڕووسیا و فه‌رانسه ده‌ست پێ ده‌کات و به‌رده‌وامیش ده‌بێت. به پێی زانیارییه‌کانی ئێمه، داعش موشه‌کی زه‌وی بۆ ئاسمانی نییه و ناتوانێت هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ سه‌ر فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ئێمه بێت. فه‌رمانده سه‌ربازییه‌کانی ڕووسیا زانیاری ته‌واویان سه‌باره‌ت به توانا سه‌ربازییه‌کانی داعش هه‌یه “.
چاودێرانی سه‌ربازی پێش بینی ئه‌وه ده‌که‌ن چالاکییه هاوبه‌شه‌که‌ی ڕووسیا و فه‌رانسه دوو حه‌فته درێژه‌ی هه‌بێت و تێیدا سه‌رجه‌م بنکه و باره‌گاکانی داعش خاپوور بکرێت و هیچ ئاسه‌وارێک له‌و گرووپه له گوند و شاره‌کاندا نه‌مێنێته‌وه. پاش ئه‌م شه‌ڕه ڕۆخێنه‌ره پێش بینی ده‌کرێت سوپای سوریا چالاکییه‌کی به‌ربڵاو به هاوڕێیه‌تی هاوپه‌یمانانی خۆی بۆ کۆنتڕۆڵ کردنه‌وه‌ی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش ده‌ست پێ بکات. ڕووسیا هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت داوا له به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری سوریا بکات ده‌رفه‌تی ئه‌وه بدات که سوپای ئازاد، جه‌یشی فه‌تح و جیش الاسلام و ئه‌حرار الشام که له لایه‌ن ئه‌مریکاوه ڕاهێنانیان پێکراوه، هێرش بکه‌نه سه‌ر بنکه و باره‌گاکانی داعش و له سوریا وهدهریاننێن. چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئه‌م شه‌ڕه وشکانییه ماوه‌ی یه‌ک مانگ درێژه‌ی هه‌بێت و پاش ئه‌وه‌ش توانا سه‌ربازییه‌کانی داعش به ته‌واوی له ناو ببرێت. له‌م پێناوه‌دا فه‌رمانی ئه‌وه ده‌رکراوه که هیچ هێزێکی داعش به دیل نه‌گرێت و ده‌ستبه‌جێ له سێداره بدرێن، له به‌ر ئه‌وه‌ی که نایانه‌وێت گرتووخانه‌یه‌ک وه‌ک گوانتانامۆ بۆ داعش دابین بکرێت. پوتین هه‌روه‌ها داوای کردووه که نایه‌وێت هیچ ئاسه‌وارێک له داعش بمێنێته‌وه و ته‌نانه‌ت ئۆتۆمبێله‌کانیشیان پێویسته له ناو ببرێن.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی دیپلۆماسی ئێرانی
وه‌رگێڕان: جام کوردی