بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەشرەف قەدرە وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی غەززە بە کەناڵی جزیرەی ڕاگەیاند کە پێویستە برینداران بە زووترین کات ڕەوانەی وڵاتانی دەرەوە بکرێن و بە هۆی پێویستی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان دەبێت نەخۆشخانەی کاتی بکرێتەوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە زیانەکانی کەرتی تەندرووستی غەززە بە هۆی بۆردومانی داگیرکارانی زایۆنیستەوە، وتی: داوا لە سەرجەم دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین کە هەنگاوی پێویست بۆ پاراستنی سیستەمی تەندرووستی غەززە هەڵبگرن.
ئەو بەرپرسە فەڵەستینییە وتی: هاوکارییە پزیشکییەکانی ڕۆژانی ئاگربەست بە تایبەت لە باکوری غەززە زۆر کەمە و داوا دەکەین کە بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان گوشار لە سەر ڕژێمی زایۆنیستی دابنرێت./.