جام کوردی | JAMEKURDI
سێشەممە, حوزه‌یران 17, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home کەلتوری

میهدی پاکدڵ لە وتوووێژ لە گەڵ جام کوردی: پێشوازیی خەڵکی کوردوستانی عێراق لە زنجیرە درامای”ستایش” منی خۆشحاڵ کرد.

كانونی یه‌كه‌م 1, 2015
in کەلتوری
A A
0

 

وەرگێڕان؛ عادڵ قادری

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

میهدی پاکدڵ(لەدایک بووی ساڵی 1359ی شاری ئەسفەهان) ئەکتەری شانۆ، سینەما و تەلەڤیزیۆنی ئێرانە. ئەو خوێندکاری لادەری بواری گرافیکی زانکۆی ئازادی ئیسلامی بەشی تارانە. میهدی پاکدڵ برای بچووکتری حوسەینی پاکدڵ نووسەر، پێشکەشکار و دەرهێنەری ئێرانییە. ئەو سەرەڕای چالاکی لە بواری سینەما و تەلەڤیزیۆن، لە بواری مۆسیقاش دا ئەلبۆمێکی بە ناوی”لە دەنگدانەوەی کۆڵانە تەڕەکان دا” بڵاو کردۆتەوە.

ئەو لە بەرواری 13ەی رەشەمەی1389ی هەتاوی لەگەڵ بێهنووش تەباتەبایی(ئەکتەری سینەما و تەلەڤیزیۆن)دا هاوسەرگیری کردووە.

پاکدڵ لەساڵی 1378دا و بە دەورگێڕان لە فیلمی”شین” بەدەرهێنەری حەمیدی لەبخەندە هاتە نێو دونیای سینەماوە.

ئامادەگی ئەو لە تەلەڤیزیۆنیش دا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1381 و دەورگێڕان لە زنجیرەدرامای “لەگەڵم بمێنە” کە دیسان حەمیدە لەبخەندە دەرهێنەری بووە.

لەو ئیشە بەرچاوانەی ئەو وەکوو ئەکتەر دەورگێڕانێتی لە زنجیرە درامای ستایش کە ئێستاکە لە بەشی کوردی کەناڵی سەحەر بڵاو دەبێتەوە و سەرنج و نیگای بەردەنگانێکی زۆری کوردی لە دەروەی وڵات بۆ خۆی راکێشاوە.

هەنووکەش فیلمی موحەمەد رەسول ئەللا(د.خ) لە دەرهێنانی مەجید مەجیدی بە دەورگێڕانی میهدی پاکدڵ لە ناوەوە و دەرەوەی ئێران لە سەر پەردەی سینەما بڵاو دەبێتەوە. پاکدڵ لەم فیلمە دا دەوری مامۆی پێغەمبەر دەگێڕێت.

هەر بەم بۆنەیەوە وتووێژێکی گەرم و خۆمانیمان لە گەڵدا کردووە کە سەرنجتانی بۆ رادەکێشین:

لەکار کردن لەگەڵ ئاغای سولتانی و دەورگێڕان لە زنجیرە درامای ستایش بۆمان بدوێن؟

ئاغای سولتانیدەرهێنەرێکی زۆر پسپۆڕ و خۆشەویستن و ئیشکردن لەگەڵیان دا هەر رۆژ بە چێژێکەوە بووە بۆم. فیلم هەڵگرتن لە فیلمی ستایش نێزیکەی 2ساڵ کاتی برد و ئیشەکە لەگەڵ سەختی و سەخڵەتی زۆر دا هاوڕێ بوو. هەندێ کات پرۆژەکە بارودۆخێکی ماڵیی باشی نەبوو بەڵام جەنابیان بە لێبووردەییەکی تەواوەوە ئیشەکەیان بەرەو پێش دەبرد و هەر بەم هۆیەشەوە ئێمە هەر رۆژ هەستێکی باشمان هەبوو و ئەم هەستە باشەش بۆ بەردەنگان دەگوازرایەوە.

ئایا دیالۆگێکی تایبەت لەم زنجیرە درامایە لە زەینتان دا ماوەتەوە؟

لەم زنجیرە درامایە دیالۆگی”باوەگیان باوەگیان”م لەبیر دا ماوە کە هەمیشە لەهەمبەر ئەو ئەکتەرەی کە دەوری باوکمی دەگێڕا دەمگوت واتە ئاغای داریووش ئەرجمەند، چوون من لە سەردەمی گەنجێتی دا واتە لە تەمەنی 20 ساڵان دا باوکم لە دەست داوە.

بەڕاستی ئاغای ئەرجمەندیش هەست و سۆزێکی باوکانەی بۆم هەبوو، من هۆگری و لایەنگرییەکی زۆرم پێی هەیە و لە قووڵایی دڵمەوە هەستەکانم بەنیسبەت بەڕێزیانەوە دەربڕیوە و ئەمەش بۆ من زۆر چێژ بەخش بوو.

چ بیرەوەرییەکتان لەم زنجیرە درامایە هەیە؟

ئیشکردن لەگەڵ مامۆستا داریووش ئەرجمەند بۆ من هەموو رۆژێکی بیرەوەری بوو و من وانەگەلێکی زۆر لێیانەوە فێر بووم. من تاکوو ئێستا لەگەڵ ئەکتەرانێکی زۆڤ ئیشم کردووە بەڵام بەڕێزیان سەر بە رێک و پێکترین و پرۆفیشناڵترینی ئەو ئەکتەرانە بوون کە من لە تەکیان دا ئیشم کردووە.

پێوەرەکانی ئێوە بۆ بەئەستۆگرتنی دەورەکان چیین؟

لە بنەڕەتدا پێوەرەکانی مرۆڤ کۆمایەکن لە ژمارەی ساڵەکانی تەمەنی. من ئێستاکە 35 ساڵمە و وەکوو ئەم 35 ساڵە هەر روانگەیەکم هەبێت و هەر ئەزموونێکم وەرگرتبێت، هەموویان لە هەڵبژاردنم بۆ بەئەستۆگرتنی دەورەکان کاریگەرییان هەیە.

لە هەندێ کاتیشدا بە هۆکارگەلی ماڵیی دەورێک هەڵدەبژێرم و ئەم بارودۆخەیە کە لە هەڵبژاردنی رۆڵەکەدا کاریگەرە..

لە دەوری تایەر لە “ستایش” و هەروەها زنجیرەدرامای”کیمیا” بۆمان بدوێن.

لە هەر دوو زنجیرە دراماکە دا واتە”ستایش” و “کیمیا” دا دەوری دوو کوڕی باش و رێک و پێکم گێڕاوە.

زۆرێک دەڵێن کە ئاغای پاکدڵ هەمیشە بەدووی دەورگەلی ئەرێنی و پۆزەتیڤە، ئایا ئەمە راستە؟

رەنگە بەهۆی ئەوەوە کە تەلەڤیزیۆن بەردەنگانێکی زۆری هەیە و منیش بەم زووانە و لەم کۆتاییانەدا دەوری دوو کوڕی باش و پۆزەتیڤم گێڕاوە خەڵک وا بیر بکەنەوە کە من هەمیشە رۆڵ و دەورگەلێکی ئەرێنی و پۆزەتیڤ هەڵدەبژێرم، بەڵام وا نییە چوونکوو من لە شانۆکاند دەوری نەرێنی و نیگەتیڤی زۆرم گێڕاوە.

راستە کە من لە سینەما دا چەند دەوری پۆزەتیڤم گێڕاوە و ئەمەش بە بۆنە و هۆکاری سیما و رواڵەتی روخسارم بووە و یان رەنگە بواری دەوری نەرێنی یان سەلبیم بۆ نەهاتۆتە پێشێ بەڵام ئەگەر هەل و دەرفەتەکەی بێتە پێشەوە بەدڵنییاییەوە پێشوازی لێدەکەم.

لووتکەی دەورگێڕانی ئەکتەرێک لەکوێدایە؟

دەورگێڕان یەکێکە لە بەشەکانی هونەری سینەما و هەنەری سینەماش بەشێکە لە هونەرگەلی ئامادە لە دونیا دا و لە بنەڕەتدا لە فەلسەلەی هونەر دا هیچ سنوور و کەوشەن کۆتاییەک بوونی نییە. لە روانینی منەوە مەرگ و نوشستی هەر ئەکتەێک ئەو کاتە دەست پێدەکات کە وا بیر دەکاتەوە کە گەیشتۆتە لووتکە و ئەوپەڕی ئەکتەری و دەورگێڕان. جیهانی هونەر ئۆقیانووسێکی ناکۆتایە و من دواجار و کۆتاییەک بۆ ئەکتەری نابینمەوە و هەوڵ دەدەم هەر رۆژ لەدوێنێ باشتر بم.

لە فیلمی موحەمەد رەسوول ئەللا(د.خ) بۆ نێزیک بوونەوە لە دەوری باوکی حەزرەتی عەلی واتە ئەبووتالیب چیت کرد؟

لە بنەڕەت دا هەر ئەکتەرێک بۆ دەورگێڕانی هەر دەورێک چەند قۆناغ دەشێت تێپەڕێنێت. لە قۆناغی یەکەم لێکۆڵینەوە و موتاڵاگەلێکم ئەنجام دا تاکوو ئەو کەسایەتییەی کە بڕیارە دەورەکەی بگێڕم زۆرتر بناسم.

قۆناغی دووهەم ئەنجامدانی بڕێک چالاکیی جەستەیی وەکوو شمشێربازیی و سوارکاریی بوو بەمەبەستی زۆرتە نێزیک بوونەوە بە کارئەکتەری ئەبووتالیب(پیاوێکی عەرەب و مامی پێغەمبەر کە 1400ساڵ پێش ئێستا ژیاوە)، و تەواوی ئەم ئیشانەم بە یارمەتی و پشتیوانی ئاغای مەجید مەجیدی(دەرهێنەر) و گرووپی لێکۆڵینەوە و نووسەران و هەندێک راهێنەر گەیاندە ئەنجام. و ئامادە بوون بۆ ئەم رۆڵگێڕانە نێزیکەی حەوت مانگی خایاند.

بەڵام لە دواجار دا ئەکەم رۆژێک کە بڕیار بوو بچمە بەردەم کامێراوە تەنها لە خاوەن دەورەکە یارمەتیم وەرگرت، لەو کەسەی کە قسمەت وا بوو دەوری بگێڕم، پێم گوت: ( خۆت دەزانی کە دەبێ چۆن یارمەتیم بدەی، من هەموو هەوڵی خۆم دەدەم و خواست و ئارەزووەکەشیم هەیە، تەنها هێزێکی بانسرووشتیم دەوێت کە بتوانم ئەم رۆڵ و دەورە بە شێوەیەکی شیاو و شایستە بگێڕم).

و بە خۆشحاڵییەوە هەر ئەمەش رووی دا.

ئایا شانۆنامەی ئیشەکە بۆتان گرینگە؟

بەدڵنییاییەوە فیلمنامەش گرینگە بەڵام رەنگیشە شانۆنامەیەک زۆر پێی تامەزرۆ نەبم بەڵام دەرهێنەرەکەی ئەوەندە گەورە بێت کە من وای بە باش دەبینم کە لەو بارۆدۆخە دا لەو فیلمەش دا دەور بگێڕم.

ئێوە لە ئیکرانی فیلمی موحەمەد رەسوول ئەڵلا ئامادە بوون؟

من تەنها لە ئیکرانە جیهانییەکەی کە لە مۆنتراڵی کەنەدا بوو بەشدار بووم. کە جگە لە ئێرانییەکان و ئەو موسوڵمانانەی لەوێ بوون گاورەکان، جووەکان و پێڕەوانی دینەکانیتریش ئەم فیلمەیان بینی و زۆر پێشوازییان لێکرد و خۆشیان ویست و ئەمە بۆ خۆشمان زۆر سەرسووڕهێنەر بوو و بە هۆی پێشوازی لەرادەبەدەری رێوڕەسمی کردنەوەی فیلمەکە کە هەمیشە یەکجار ئەنجام دەخوات، پێنج جار ئیکران بوو..

کارتێکەری و بەرپەرچی خەڵک و ئێرانییەکانی دەرەوەی وڵات بەنیسبەت ئەم فیلمەوە چۆن بوو؟

روانین و سێوەی تێڕوانینیان بەنیسبەت ئایینی پیرۆزی ئیسلامەوە زۆر گۆڕانی بەسەر دا هات و بەخۆشحاڵییەوە ئەمە بۆ ئێمە جێگەی گەلێک خۆشحاڵی و شادومانییە..

بەهۆی ئەمەی کە ئەوان پێشتر روانگەیەکی جیاوازیان لەبارەی ئایینی ئیسلامەوە هەبوو بەڵام پاش بینینی فیلمەکە کارتێکەری و پەرچدانەوەکان زۆر باش بوو، ئەوان گەیشتنە ئەم ئەنجامە کە پێغەمبەری ئێمە پێغەمبەری ئاشتی و دۆستییە و ئەمەش زۆر کاریگەر و سەرنج راکێش بوو.

ئایا دەورێک هەبووە کە حەزتان کردبێت پێتانی پێشنیار بکەن؟

بەڵی، هەندێ جار وا پێش هاتووە کە لە سینەمای ئێران و یان جیهان فیلمگەلێکی باشم بینیوە و حەزم کردووە خۆم ئەو دەورە تایبەتە بە هەموو تایبەتمەندییە شاز و دانسقەکانییەوە، بگێڕم. و ئێمە وەکوو هونەرمەندانی ئێرانی لە هەوڵی ئەوە داین کە پشت بەخوا رۆژێک بتوانین دەورگەلێک بگێڕین کە دیتران و ئەوانی دی حەسرەتی بۆ بخۆن و خەون و ئاواتی گێڕانی ئەو دەورانەیان هەبێت.

با بێینە سەر ژیانی هاوبەشتان لەگەڵ خاتوو بیهنووشی تەباتەبایی، ئایا ژیانی دوو هونەرپێشە لەگەڵ یەک سەرکەوتووە؟

ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو دوو کەسە خۆیان. لەبنەڕەت دا ژیانی هاوبەش رێسایەکی چەسپاوی بۆ دیاری ناکرێت، ئەمەی کە من ئێستا بڵێم باشە و ئێوە برۆن ئەنجامی بدەن، بەم شێوەیە نییە.

هەر دووکیان بە بۆنەی هەبوونی ئەتۆمۆسفێری کەلتووریی جیاواز، بارۆدۆخ و پلەی کۆمەڵایەتی جیاواز رەنگە پێکەوە بسازێن و هەڵبکەن و یان رەنگە ئەوەشیان پێ نەکرێت!!!

زۆر جار دوو کەس لە بنەماڵەیەک دا رەنگە لەگەڵ یەک کێشەیان هەبێت. هەر کەسێک خۆی دەتوانێت لەبارەی ژیانی خۆی و هەل و مەرجەکەی بڕیار بدات، قەت ناکرێت شێوە ژیانێک لەسەر شێوەژیانێکیتر بەسەرووتر بگرین.

باشترین دۆستەکانی ئێوە کامانەن؟

یەکەمین دۆستم هاوسەرەکەمە چوون هاوکارمە و تارادەیەکی زۆریش رەوتی فیکریمان وەکوو یەک وایە، سەرەڕای ئەمەش من دۆستانێکی زۆرم هەیە کە لە هەر پرۆژەیەک دا لە گەڵیان ئیش دەکەم و هاوکاری دەکەم و بە دۆستی و هاوڕێیەتییان سەربەرز و چێژمەندم.

لە سەرگەرمییەکانتان بدوێن بۆمان.

بۆ من وەرزش کردن سەرگەرمییەکی گەورەیە. وەرزشگەلێکە وەکوو: دووچەرخە سواری، باڵەمەلە و… و هەروەها خوێندنەوە و فیلم بینین سەرگەرمی گەلێکی باشن بۆم..

ئەی وێنەگریی چۆنە؟

من وەکوو پیشەیەک چاو لە وێنەگریی دەکەم، جوونکوو لە زانکۆ دا گرفیکم خوێندووە و بەشێک بووە لە خوێندنم..

ئایا بیریش لە مەرگ دەکەنەوە؟

بەلێ، لە هەمووان دەخوازم فیلمی سبەی کە خۆم دەرهێنەرەکەیم ببینن چوونکوو ئەم فیلمە تەنها و تەنها لەبارەی ئەم بابەتەیە..

بۆ منداڵی داهاتووتان چ پەیامێکتان هەیە؟

(بە پێکەنینەوە) پەیامێکی تایبەتم نییە چوونکوو ئەگەر هەمبایا منداڵدار دەبووین! بەڵام جارێک قەسدێکی وامان نییە.

ئەگەر جارێکیتر لەدایک ببنەوە دیسان هەر ئەم رێگەیە درێژە پێ دەدەن؟

بەڵی بە دڵنیاییەوە.

خواردن درووست کردنتان چۆنە؟

بەر لە هاوسەرگیریی زۆر باش بوو بەڵام پاش زەماوەند تەنها خواردنی دەستی هاوسەرە میهرەبانەکەم دەخۆم.

ئەو ئەکتەرانەی کە هۆگری و لایەنگریتان بۆیان هەیە کامانەن؟

زۆربەی ئەکتەرە ئێرانییەکان سەرنجڕاکێش و خۆشەویستن و من وەکوو خۆم زۆر لە کارەکانیان چێژ وەردەگرم.

کەسێک هەبووە کە بتانەوێت ئەکتەری لەوەو لاسایی بکەنەوە؟

نا! قەت! بە داخەوە کەسێک نەبوو کە لاساییم کردبێتەوە، هۆگریم بە ئەکتەر بوون هەبووە و زۆرتر شێوەڕوانین، تێفکرین و شێوازی بیرکردنەوەی ئینسانەکان بۆم سەرنجڕاکێش بووە کە من بکاتە مرۆڤێکی گەورە و بتوانم لە فیلم و زنجیرە دراماکاندا باشتر دەور بگێڕم.

بەرنامەی کاریی ئێستاتان چییە؟

ئێستا تەنها شانۆ.

و بۆ داهاتوو؟

هێشتا داهاتوو نەگەیشتووە تا فیکرێکی لەبارەوە بکەم، بەرنامەگەلێکم هەیە بۆ خۆم بەڵام چوونکوو هێشتا لێیان دڵنیا نیم لە باسکردنی خۆ دەبوێرم.

باشترین بیرەوەری ژیانتان چییە؟

من بەگشتی ژیانکردنم خۆش دەوێت و لەوەی کە ئێستا زیندووم و کار دەکەم و تەندرووستم، زۆر خۆشحاڵم و ئارەزووی تەندرووستیشم بۆ هەمووان هەیە. مرۆڤ ئەگەر ژیانی خۆش بوێت دەتوانێت لە هەر چرکەساتێکی بیرەوەرییەکی خۆش درووست بکات. بەڕای من فەلسەفەی ژیان ئەمەیە و تێڕوانینی من بەم شێوەیەیە و تا ئێستاکە ژیانم زۆر باش بووە.

خراپترین بیرەوەری ژیانتان؟

بیرەوەرییەکی خراپم لە ژیانم دا نییە بەڵام مەرگی باوکم دەشێت وەکوو یەکێک لە بیرەوەرییە خراپەکان بێت بۆ من. خودا هیچ شتێکی خراپ نەخولقاندووە و رووداوەکان روو دەدەن و ئەمە ئێمەی مرۆڤین کە بە تێڕوانینمان بۆ رووداوەکان خراپییەکان درووست دەکەین!

ئێوە هەمیشە یاسا دەپارێزن؟

بەڵێ، بەدڵنییاییەوە. من زۆر باوەڕم پێی هەیە و دەیشیپارێزم. نەپاراستنی یاسا لە لایەن هاووڵاتییانەوە دەتوانێت بیرەوەریگەلێکی خراپ بهێنێتە دی. بەراستی بۆ یاسا ناپارێزن؟! یاسایەک کە لە بەرژەوەندی هەمووانە.

بڵاوکردنەوەی زنجیرە درامای ستایش لە وڵاتانی دراوسێ دا چۆنچۆنی هەڵدەسەنگێنن؟

ئەمە بۆ من زۆر جێگەی سەرنجە کە بڕێک بەردەنگ لە وڵاتانی دراوسێ بە جیاوازییەکی کەلتوورییەوە بەڵام نێزیک بەکەلتووری ئێمە هۆگرییان بۆ زنجیرەدراماکان و فیلمەکان وڵاتی ئێمە هەیە و بەدواداچوونی بۆ دەکەن. جوونکوو من ئیمەیلگەلێکی زۆروزەبەندم لە لایەن عەرەبەکان و کوردەکانی ناوچە و دراوسێ بۆ هاتووە، و ئەمە بۆمن زۆر چێژبەخش و سەرنجڕاکێشە. لەلایەکیتریشەوە خۆشحاڵم کە ئیشەکەم لە ئاستی ناوچەییش دا دەبینرێت و زۆر باشە کە خۆشیانویست و من هیوادارم لە داهاتوو دا حەتمەن سەفەرێک بۆ ئەو ناوچەیە بکەم و لە نێزیکەوە لەگەڵیان دیدار بکەم و قسە بکەین.

زنجیرە دراماکانی ناو جیهانی سەتەلایت چ کاریگەرییەکیان لە سەر ژیانی خەڵک هەیە؟

لە تێڕوانین، رەفتار و تێفکرینی خەڵکی کۆمەڵگا بێگومان کاریگەرییان هەیە. فیلمگەلی وڵاتانیتر کە خاوەنی کەلتوورێکی جیاواز لەوەی ئێمەن، تۆفیریان هەیە و شکستی کەلتووری درووست دەکات. بنەماڵەکانی ئێمە تووشی دووبەرەکی دەبن. بێگومان ئەوان زیرەکترن لە ئێمە کە ئاوەها کەلتووری خۆیان لە وڵات دا پەرە پێ دەدەن و پروپاگەندەی بۆ دەکەن هەڵبەت بێگومان بۆ دۆزینەوەی وەڵامی تەواو دەبێت لە پسپۆڕان و کۆمەڵناسان بپرسین و من ئەکتەرێکم و بوار بە خۆم نادەم بگلێمە ناوی ئاوەها بابەتگەلێکەوە، بەڵام بە گشتی دەکرێت بگوترێت کە کاریگەر دانەرە.

لەو دراوسێیانەی کە لەگەڵ وڵاتی ئێمەدا کەلتووری هاوبەشیان هەیە چۆنچۆنی دەتوانرێت ئاستی پێوەندییە کەلتوورییەکان ببەینە سەرەوە؟

کارە کەلتوورییەکان و درووست کردنی زنجیرەدراماکان و… دەتوانن لە باشترکردنی پێوەندییە کەلتوورییەکان زۆر کاریگەر بن بەڵام بە داخەوە زۆر کەم و کورتە و دەبێت زۆرتر لەمە بێت.

لە لایەکیترەوە دەبێ بزانین کە بە شەڕ و خوێن و خوێن رشتن ناکرێت کەلتوورێک بەسەر کۆمەڵگایەکیتر دا زاڵ بکەین، بۆ نموونە ئێمە کە کارمان لە بواری فەرهەنگ و هونەر دایە دەبێت لەم بوارانە دا کارانێکی کارتێکەر و بەدەسکەوت ئەنجام بدەین. لە راستیدا فیلمی موحەمەد رەسوول ئەڵڵا کە سەبارەت بە پێغەمبەری خۆشەویستمان درووستمان کردووە، جۆرێک پەیامی ئاشتییە و هێمای کەلتووری وڵاتەکەمانە. ئێمە دەتوانین بە زمانی سینەما لەگەڵ هەموو ناوچەکانی دونیا دا قسە بکەین و ئەمە خەباتێکی کەلتوورییە لەدژی هەموو ئەو گرووپانەی کە ئیسلام بە شەڕانی و توندوتیژ پیشان دەدەن.

بیروڕاتان لەبارەی درووست کردنی فیلمێکی هاوبەش لە نێوان ئێران و کوردوستانی عێراق دا چییە؟

بۆچی نا، بەخۆشحاڵییەوە. زۆریش باشە و پێشتریش چەند فیلم درووست کراوە.

ئایا سەفەرتان کردووە بۆ کوردوستانی عێراق؟

نا، بەداخەوە.

حەز دەکەی هەرێمی کوردوستان لە نێزیکەوە ببینیت؟

بەڵێ، بەدڵنیاییەوە.

تا چەندە لەگەڵ داب و نەریتی خەڵکی کورد ناسیاوەتیت هەیە؟

من دۆستانێکی زۆرم لە نێو کوردان دا هەبووە. هەڵبەت زۆرتر مەبەستم مۆسیقارەکانە کە ناودارترینەکانیان کەمکارەکانن و یان لە بواری شانۆ دا دۆستانێکی کوردم هەبووە بەڵام بەداخەوە تا ئێستا ئەو هەل و دەرفەتەم بۆ نەرەخساوە کە لەگەڵ کوردەکانی عێراق دا دانوستانێک بکەم.

بۆ ئەو کەسانەی کە هۆگرییان بە ئەکتەری هەیە چ پێشنیارێکت هەیە؟ چۆن دەتوانن لە ئیشەکەیان دا سەرکەوتوو بن؟

ئەکتەریش وەکوو هەموو کار و ئیشەکانی دونیایە، بەڵام پیشەیەکی زۆر سەختە، وەکوو ئەمە وایە کە ئێستا گەنجێک بڕیار بدات ببێتە ئەندازیار یان فەزاپێو(فەزانەوەرد)، دەی ئەویش دەبێ رێگا و ئاراستەیەک ببڕێت، بخوێنێت، ئەزموون وەربگرێت و بەرەجی سەختییەکان بگرێت تاکوو بگاتە ئامانجەکەی. بەم پێیە بۆ ئەکتەریش هەر وەهایە و بەم یاسانییە نییە کە هەر کەسێک بیەوێت بتونێت بێتە ناوی ئەم بوارەوە. بەداخەوە گەنجەکان هەمیشە وێستگەی کۆتایی ئیشەکەیان لەخەونە و هەر ئەوە لەبەر چاویان دایە، ئەو شوێنە دەبینن کە بۆ نموونە ئاغای پەرەستوویی لە فیلمێکدایە یان خاتوو موعتەمیدئاریا یان کۆچکردوو مامۆستا شەکیبایی و ئەکتەرانێکی گەورەیتر وەکوو مامۆستا ئەرجمەند کە لە فیلمێکدا ئەمادەگییان هەیە، بەڵام ئەو سەختی و سەخڵەتییەی کە بەدرێژایی ئەم ساڵانە کێشاویانە نابینن و نازانن ئەوان چەندە سەختییان کێشاوە تاکوو توانیویانە ئەم ئەزموونە بەدەست بێنن و لە تەلەڤیزیۆن یان سینەما و شانۆ بە شێوەیەکی پسپۆڕانە دەور بگێڕن. کارێکی زۆر سەختەو و هیچ کەسێک تا ئێستا نەیتونیوە یەک شەوە بگاتە ئاوەها ئاست و پلەیەک. و ئەگەر کەسێک یەک شەوە گەیشتۆتە ئاوەها شوێنێک، یەك شەوەش لەبیر دەکرێت و هیچ پاڵپشتییەکیان نییە کە بتوانن دەور و رۆڵەکانیان نەمر و جاوید بکەنەوە.

کۆچکردوو خەسرەو شەکیبایی لەگەڵ ئەوەی کە ساڵەهایە کۆچیانکردووە بەڵام هەمیشە لە زەین دا نەمر و جاویدن و شوێنگە و پلەی بەڕێزیان بەکەس پڕ نابێتەوە.

کەواتە بیرۆڕای ئێوە ئەمەیە کە تاکەکان دەبێت حەتمەن خوێندنی ئاکادیمیی هەبێت؟

بەڵێ، دەبێت بەشێوەی ئاکادیمیی ئەم رێگایە درێژە پێ بدەن، و هەموو شتێکیش دەگەڕێتەوە بۆ هەوڵ و پێداگریی خۆیان. قەت بیر لەوە نەکەنەوە کە دەتوانن بە پارە و دەسەڵات و…دەتوانن ببنە هونەر پیشە. چوون بە هیچ شێوەیەک وا نییە.

پردی پێوەندی لایەنگرانتان لەگەڵ ئێوە دا چییە؟

من لاپەڕەیەکی ئینیستاگرامم هەیە: Mehdipakdel

کە دۆستانی ئازیز دەتوانن لەم رێگایەوە لەگەڵ مندا لە پێوەندی دا بن.

بۆ داهاتوو چ خەونێکتان هەیە؟

لەبنەڕەت دا کاتێک مرۆڤ دێتە ناو ئەم بوارەوە بەدڵنییاییەوە بوونەوەرێکی خەونبازە. چوون لە بواری پیشەی خەون دا ئیش دەکات. منیش هەندێک رۆڵ و دەورم لە سینەما و شانۆ خۆش دەوێ و حەز دەکەم بیانگێڕم و ئایدیاگەلێکیش هەیە کە حەز دەکەم وەکوو فیلم ئیشیان لەسەر بکەم و درووستیان بکەم. و ئێمە هەر بەم خەونانەوە زیندووین و وەکوو کەسێکی هونەرمەند منیش خەونگەلێکم هەیە.

پەیامتان بۆ خەڵکی کورد زمان چییە؟

هیوادارم کە هەمیشە لە ئاشتی و هێمنی و دۆستی دا بژین و چی دیکە رەنگی شەڕ و نائەمنی نەبینن و ئەمە بەڕاستی خەون و خواستی ناخی دڵمە بۆ هەموو خەڵکی جیهان. بەڵام ئەم دۆستە کوردانەمان هەمیشە لە هەل و مەرجێکی دژوار دا بووگن و من هیوادارم کە بارودۆخیان بۆ ساڵەهای ساڵ لەهێمنی و ئاسایش دا بێت.

و دوا وتەی میهدی پاکدڵ بۆ کوردزمانان و ئێرانیگەلی دەرەوەی وڵات:

هیوادارم لەهەر کوێ هەن هەر باش و خۆش بن و هەلومەرجێک بێتە پێشەوە کە هەموو ئێرانییەکان بتوانن لە زێد و نیشتمانی دایکیی خۆیان دا ببنە هۆی گەشە و بووژانەوەی وڵات و لێرەش هەست بە ئاشتی و ئاسایش بکەن و بە هەر روانگە و تێفکرینێک بتوانن لە وڵاتی خۆمان دا بە یاسایشی تەواو بژین.

وتووێژ بە زمانی فارسی؛ سارا سەراوانی

Previous Post

پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌: ده‌ستخۆشی له‌ پشتیوانی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌که‌ین

Next Post

هاوکاری نێوان ڕووسیا و فه‌رانسه‌: گه‌وره‌ترین چالاکی سه‌ربازی دژ به‌ داعش به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات
کەلتوری

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

حوزه‌یران 4, 2025
‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە
کەلتوری

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

حوزه‌یران 4, 2025
کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کەلتوری

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ئایار 30, 2025
خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە
کەلتوری

خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە

ئایار 27, 2025
پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا
کەلتوری

پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا

ئایار 24, 2025
بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات
کەلتوری

بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات

ئایار 10, 2025
Next Post

هاوکاری نێوان ڕووسیا و فه‌رانسه‌: گه‌وره‌ترین چالاکی سه‌ربازی دژ به‌ داعش به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020