بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، داتابەیسی Mumbo کە زانیاری لە سەر تێچووی ژیان کۆدەکاتەوە و پێشکەشی دەکات، لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕۆژی شەممە 25 ی تشرینی دووەمی 2023 ڕایگەیاندووە کە تێکڕای تێچووی ژیان لە بەغدا بە بێ کرێی خانوو، بۆ هەر کەسێک مانگانە دەگاتە 773 هەزار و 806 دینار کە بەرامبەرە بە 595 دۆلار.
لەو ڕاپۆرتەدا بە بەراوردکردنی بەغدا و هەولێر باس لەوە کراوە کە تێچووی ڕێستورانتەکان لە بەغدا بە ڕێژەی لە سەدا 1.2 زیاترە لە هەولێر و تێچووی مادە خۆراکییەکان لە بەغدا لە سەدا 6.9 کەمترە لە هەولێر./.