بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خالید مەشعەل لە شرۆڤەی دەسکەوتەکانی خۆڕاگری لە هەفتەکانی ڕابردوو، وتی: پاش 49 ڕۆژ لە دەسدرێژی ڕژێمی زایۆنیستی و سەرەڕای شەهیدبوونی ژمارەیەک لە ئەندامان و بەرپرسانی باڵا، دۆخی خۆڕاگری باشە، تونێلەکانی ئێمە، چەک و تەقەمەنییەکانمان وەک خۆی ماوەتەوە و بەردەوام دەبین لە مانۆڕ، هێرشی مووشەکی و هێرشی سەر تانکەکانی دوژمن.
ناوبراو وتی: هێزەکانی ئێمە ئەو تانکانەی کە بەهایەکی چەندین ملیۆن دۆلارییان هەیە و خاوەنی نوێترین تەکنۆلۆژیان، بە بچووکترین بۆمبەکان کردە جێی گاڵتەجاڕی و ترسنۆکەکانی ناو تانکەکانیش لە ناو براون.
سەرۆکی حەماس وتی: هەندێک لە سیاسەتمەدارانی ڕۆژئاوا باس لە غەززەی پاش حەماس دەکەن، من بەوان دەڵێم کات و خەون و خەیاڵەکانتان بە فیڕۆ نەدەن، لە چەند ساڵی داهاتوودا دەبێت دۆخی ناوچەکە لە پاش ئیسرائیل تاوتوێ بکەن.
خالید مەشعەل وتی: بوونی هێزی نێودەوڵەتی یان عەرەبی بۆ بەڕێوەبردنی غەززە ڕەتدەکەینەوە و قارەمانەکانی ئێمە بە تایبەت هێزە سەرکەوتووەکانی قەسام ئەم پیلانانە ڕوبەڕوی شکست دەکەنەوە./.