بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە کاردانەوەی بەرامبەر بە شەهیدکردنی پەیامنێرانی فەڵەستینی لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە، وتی: ئیسرائیل کەسانی سڤیل و ئەو پەیامنێرانە دەکاتە ئامانج کە هەوڵ دەدەن ئەوەی لە کەرتی غەززە ڕوو دەدات، ڕووماڵ بکەن.
ناوبراو وتی: ئەگەر مافی فەڵەستینییەکان و ڕێگاچارەی دوو دەوڵەتی لە بەرچاو نەگیردرێت، ئەم شەڕە چارەسەر ناکرێت.
سەرۆک کۆماری تورکیا وتی کە ئێمە هەوڵ دەدەین بە ئامانجی ناردنی هاوکارییە مرۆڤدۆستانەکان، ئاگربەستی هەمیشەیی ڕابگەێندرێت./.