بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێکەوتنی ئەلینا ڕۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا بە ئاماژە بە ئاڵۆزییەکانی ڕۆژانی ڕابردووی نێوان هێزەکانی ئەمریکا و خۆڕاگری ئیسلامی عێراق کە لە دوو ڕۆژی ڕابردوو بەرز بووەتەوە، وتی: ئەمە مەترسییەکی گەورەیە کە سەروەری نیشتمانی عێراق پێشێل دەکات و ئێمەش بە پێی دەستوور و یاسا پابەندی پاراستنی ئەم سەروەرییەین.
ناوبراو وتی: حکومەتی عێراق ئیدانەی هێرشەکەی سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی دەکات و بە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری نیشتمانی خۆیی دەزانێت و ئەم هێرشە بە پێی دەستووری عێراق و مافی نێودەوڵەتی ڕەتدەکرێتەوە./.