بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل هەنیە بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە وتارێکدا ڕایگەیاند: سەرجەم نەخشە و پیلانەکانی دوژمنان ڕوبەڕوی شکست دەبێتەوە و هیچ یەک لە ئامانجەکانی مسۆگەر نابێت و دیلەکانی تەنیا بەو مەرجانەی کە خۆڕاگری دیاریی دەکات، ئازاد دەکرێن.
ناوبراو وتی: ئەگەر دوژمن شەڕی درێژخایەنی دەوێت، ئێمەش شەڕی درێژترمان دەوێت و قسەی کۆتاییش لای ئێمە دەبێت. خۆڕاگری ئیسلامی فەڵەستین لە غەززە ئەمڕۆ بۆ بەرگری لەم خاکە و هەروەها پیرۆزییەکانی ئیسلام، لە شەڕێکی پڕ لە شانازیدایە.
ئیسماعیل هەنیە وتی: خەڵکی فەڵەستین و هێزەکانی خۆڕاگری درێژە بە شەڕی پڕ لە شانازی و شکۆمەندانەی خۆیان لە دژی دڕندەترین سوپای تیرۆریستیی جیهان دەدەن.
ناوبراو جەختیکردەوە کە سەرجەم پیلان و بەرنامەکانی دوژمن بە هەڵە دەرچووە./.