بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هادی عامری وتی: ئازادی فەڵەستین بەڵێنێکی خوداییە و کۆتایی ڕژێمی زایۆنیستی نزیکە و مزگەوتی ئەقسا، غەززە و تەواوی فەڵەستین ئازاد دەکرێن.
ناوبراو وتی: ئەوەی لە غەززە ڕوو دەدات کارەساتێکی مرۆیی و تاوانێکی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنیستییە و دەستەواژەکانی وەک ئازادی و مافی مرۆڤ درۆیەک زیاتر نین و کەس بیری لەوە نەدەکردەوە کە نەخۆشخانەکان گەمارۆ بدرێن و بۆردومان بکرێن.
ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی هێرشی سەر 41 نەخۆشخانە و ناوەندی تەندرووستیی لە کەرتی غەززە پشتڕاست کردووەتەوە./.