بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی و بە گێڕانەوە لە ڕاشاتوودەی، چالاکوانانی مافی مروڤ لە درێژەی چالاکی مروڤدۆستانە بە مەبەستی گوشار خستنەسەر ڕژێمی زایۆنی بۆ ئەوەی هێرشەکانی بۆسەر خاکی غەززە ڕابگرێت، داخوازی باێکۆتی هەموو ئەو بەرهەم و کاڵایانە یان کردووە کە هەرکامە و بەجورێک پاڵپشتی لە ئیسرائیل دەکەن.
گوڤاری ڕیپابلیکا لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە ئەو داخوازیە لە لایەن ڕێکخراوەکانی مافی مروڤ و چالاکوانانی ئەندونێزیا و مالێزیاوە دەستێپێکرد و لە لایەن چەندین حیزبی سیاسیشەوە پاڵپشتی لێوەکرا.
ئەو کۆمپانیانەی کەدەنێو ڕەشنووسی ئەو داخوازییەدا بوونیان هەیە بریتین لە: کوکاکوولاCoca Cola، ئستارباکسstarbucks، مەک دوناڵدMcDonalds، کی ئیف سیKFC، نێستلەNestle و ئای بی ئێمIBM.