بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید موقتەدا سەدر لە پێناو ڕوبەڕوبونەوەی ڕژێمی زایۆنیستی، جەند پێشنیارێکی ئاراستەی وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی کردووە کە لە درێژەدا ئاماژەیان پێدەدرێت:
گەمارۆی بەربڵاوی ئابوری، ڕاگرتنی هەناردەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی نەوت.
داخستنی باڵیۆزخانەکان و بە تاوان ناساندنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی.
هەڕەشە لە وڵاتانی پشتیوانی تەل ئەبیب بە تایبەت ئەمریکا.
سەرۆکی ڕەوتی سەدر ڕایگەیاندووە کە بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی تاوانی شەڕی کردووە و دەبێت سزا بدرێت.
ڕاشیگەیاندووە کە دەبێت هاوکاری بەپەلە بە تایبەت لە بواری پزیشکیدا بگاتە کەرتی غەززە و هەڕەشەی داخستنی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکاش لە وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی بکرێت./.