بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسرائیل تووشی شکست بووە. ئیسرائیل لە هەر حاڵەتێکدا، چ غەززە بۆردومان بکات یان نەیکات، تەنانەت ئەگەر غەززە لە گەڵ ژنان و پیاوان و منداڵانی سڤیل و بێ بەرگری تەخت بکات و بە پێی ئەوەی کە بەرپرسانی ئەم ڕژێمە بانگەشەیان بۆ کردووە و دەیکەن قەوارە و پێکهاتەی حەماس لە ناو ببەن، بەو هۆکارانەی کە لە درێژەدا هاتووە، لە ئێستاوە شکستی هێناوە.
1 – شکستی هەواڵگری:
سیستەمی هەواڵگری ئیسرائیل بە هەموو ئامرازەکانی هەواڵگری و سیخوڕی و سەرەڕای ئەو هەموو پشتیوانییە هەواڵگرییە کە لە لایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە دەکرێت، تووشی شۆکێکی گەورە بووە.
2 – شکستی ناوبانگی ئیسرائیل:
ئیسرائیل بانگەشەی یەکەم هێزی سەربازی و دەزگای هەواڵگری ناوچەکەی دەکرد و ئەمەش بە هاوکاری میدیاکانی ڕۆژئاوا دەکرا، بەڵام لە بەرامبەر لایەنێکی بەرەی خۆڕاگری ئیسلامی کە ساڵانێکە گەمارۆ دراوە و چالاکییەکانی سنوردار کراوە، تێکشکا.
3 – شکستی پێکهاتەی سیاسی و ئابوری:
پێکهاتەی سیاسی و ئابوری ئیسرائیل لە سەر دوو بنەمایە:
یەکەم: ئەوەی کە ئیسرائیل وەک ڕووگەی جولەکەکانی جیهان و ئەوانەی لە وڵاتانی جیاجیاوە بە فریودانی ئایدۆلۆژیک و ڕەگەزپەرستی و بانگەشەی میدیایی بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان کۆچ دەکەن، پیشان دەدرێت.
دووەم: ڕاکێشانی سەرمایەی سەرمایەداران بە جولەکە و کەسانی دیکەوە و چالاکییەکانیان لە بواری زانستی.
ئەوەی کە ئەمڕۆ دەیبینین هەر دوو بنەما سەرەکییەکەی سەقامگیری حکومەتی ئیسرائیل تووشی کێشەی جیدی بووە و قەرەبووکردنەوەشی ئەستەمە، لە بەر ئەوەی کە کۆچکردن پێچەوانە بووە و کۆچبەرانی داگیرکار متمانەیان بە پێکهاتەی سیاسی، سەربازی و هەواڵگری ڕژێم لە پێناو دابینکردنی ئاسایشی خۆیان نەماوە. هەر بۆیە کاتێک متمانەی کۆمەڵایەتی تووشی کێشە و دابەزین دەبێت لە هەنگاوی یەکەمدا دەرفەتەکانی سەرمایەگوزاری لە دەست دەچێت و بنەما ژێرخانییەکانی ڕژێمی داگیرکاری قودس وەک هێز و مانەوە لە دەستچووە.
4 – شکستی میدیایی:
ڕژێمی ئیسرائیل بە شێوازی جۆربەجۆری بە تایبەت پیشاندانی خۆی وەک زوڵملێکراوی هێرش بۆ سەرکراو، کوژرانی کەسانی سڤیل و سیناریۆی درۆی سەربڕینی منداڵان لەلایەن ئەندامانی حەماسەوە، دەسکەوتێکی نەبوو و ئەوەی کە دەیبینین یەکگرتوویی جیهانییە بە تایبەت لە نێو گەلانی ئیسلامی لە دژی ئیسرائیل.
5 – شکست لە بەدەستهێنانی پشتیوانی نێودەوڵەتی لە دژی خۆڕاگری:
دەسەڵاتی سیاسی ئیسرائیل لەوەدا سەرکەوتوو نەبوو کە کۆدەنگییەکی نێودەوڵەتی لە دژی خۆڕاگری بە دەست بێنێت و لە ئێستادا کۆدەنگی جیهانی ئیسلام و تەنانەت وڵاتانی دیکەی جیهانیش، بۆ نموونە خەڵکانی ئەورووپا و ئەمریکا لە دژی ئیسرائیل بە تایبەت بەرامبەر بە کۆمەڵکوژی، هێرشی سەر ژنان و منداڵان و ناوەندەکانی تەندرووستی و فریاگوزاری، دەبینین.
6 – کەلێنە ناوخۆییەکان:
ناکۆکییە ناوخۆییەکان لە یەک ساڵی ڕابردووەوە لە ئیسرائیل پەرەی سەندووە و هەر هەفتە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی هەزاران کەسی بەڕێوە دەچوو. لە ئێستادا ئاماژەکان باس لەوە دەکەن کە ناکۆکییەکان کەمنەبووەتەوە و تەنانەت بەشێک لە دانیشتووانی ناوچە داگیرکراوەکان بەرامبەر بە حەماس درووشم دەڵێنەوە کە (نتانیاهۆ دەستگیر بکەن و دیلەکانی ئێمە ئازاد بکەن)، هەروەها ئەنجامی ڕاپرسییەکان پیشان دەدەن کە لە سەدا 55 ی دانیشتووانی ناوچە داگیرکراوەکان متمانەیان بە حکومەتەکەی خۆیان نییە.
7 – داڕمانی پێکهاتەی سیاسی:
نزیکەی لە سەدا 35 ی باڵیۆزخانەکانی ڕژێمی ئیسرائیل داخراون یان سووتێندراون و نزیکەی لە سەدا 65 ی باڵیۆزخانەکانیش نیمچە داخراون.
8 – ڕاگیرانی ڕێکەوتنی ئابراهام:
پەیوەندی ئەو وڵاتە ئیسلامییانەی کە سەرقاڵی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی ئیسرائیل بوون و پێشبینی دەکرا پەیوەندییەکانی ڕژێم و سعوودیە کە بە نهێنی بەرەو ئاساییکردنەوە دەچوو، لە ئێستادا ڕاگیراوە و پەرەسەندنی خۆڕاگری لە نێو خەڵکی جیهان موڵەتی خستنەوەڕووی بابەتی وەها لە داهاتوودا بە لایەنەکان نادات.
9 – شەرعییەتی نێودەوڵەتی خۆڕاگری:
لایەنگرانی ئائین و مەزهەبەکان تەنانەت بەشێک لە کۆمەڵگای جولەکەش لە گەڵ خۆڕاگری و گەلی زوڵملێکراوی غەززەدان و ئەوان بە ڕاست و خاوەن ماف دەزانن.
10 – گۆڕینی هاوکێشەی خۆڕاگری لە بۆچوونەوە بۆ پێکهاتەیەکی مەیدانی:
بە بینینی دڕندەیی ڕژێمی ئیسرائیل لە کۆمەڵکوژی منداڵان و کەسانی سڤیل و هێرشی سەر ئەوان و ناوچەکانی نیشتەجێبوون و دەستێوەردان و پشتیوانییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا لەو ڕژێمە، بەرەی خۆڕاگری لە بۆچوونێکەوە بەرەو یەکگرتوویی مەیدانی و ڕوبەڕوبونەوە گۆڕاوە کە دەتوانین بە پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتووی خۆڕاگری ناوی ببەین.
11 – پەرەسەندنی ئایدۆلۆژیای خۆڕاگری لە نێو موسڵمانان و ئازادیخوازانی جیهان:
ئەگەر گریمانەی ئەوە بکەین کە بە پێی دڕندەیی ڕژێمی ئیسرائیل و لایەنەگرانی لە وڵاتانی ڕۆژئاوا، پێکهاتەی سیاسی حەماس تووشی لێدان ببێت، ئایدۆلۆژیای خۆڕاگری زیاتر پەرە دەستێنێت و قەد لەناو ناچێت. ئەمڕۆ دەبینین کە خەڵک و دامەزراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی وڵاتانی جیهان و بە تایبەت لە ئەمریکا و ئەورووپا پشتیوانی لە خۆڕاگری گەلی غەززە دەکەن و ئاڵای فەڵەستین هەڵدەکەن و ئاڵای ئیسرائیل دەسووتێنن. هەربۆیە هەرچەندە خەڵکی غەززە زیاتر بۆردومان بکرێن و خانووەکانی ئەوان زیاتر بڕووخێت، ئایدۆلۆژیای خۆڕاگری زیندووتر و بەربڵاوتر دەبێت.
هەر بۆیە ڕژێمی ئیسرائیل لە ئێستاوە شکستی هێناوە و وەک چۆن کە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی فەرموویان ” شکستەکە هێندە گەورەیە کە قەرەبوو ناکرێتەوە “.