جام کوردی:
کۆمه‌ڵێک له فه‌رمانده‌کانی ئه‌مه‌گناس به مه‌لا محه‌ممه‌د عه‌بدولڕه‌سووڵ که وه‌ک سه‌رکرده‌ی نوێی تاڵیبان و جێگره‌وه‌ی مه‌لا محه‌ممه‌د عومه‌ر ناوی ده‌به‌ن، ئه‌نجوومه‌نێکیان به ناوی ئه‌نجوومه‌نی باڵای تاڵیبان پێکهێناوه.
به پێی ڕاگه‌ێندراوێک که له لایه‌ن عه‌بدولمه‌نان نیازی، برای مه‌لا محه‌ممه‌د عومه‌ر سه‌رکرده‌ی پێشووی تاڵیبان بڵاو کراوه‌ته‌وه، ئه‌نجوومه‌نی باڵای تاڵیبان، مه‌لا محه‌ممه‌د عهبدولڕهسووڵی وه‌ک سه‌رکرده‌ی نوێی ئه‌و گرووپه ده‌ستنیشان کردووه.
نیازی وه‌ک جێگر و وته‌بێژی تاڵیبان، باڵی عه‌بدولڕه‌سووڵ ناسێندراوه.
له‌م ڕاگه‌یندراوه‌دا چۆنیه‌تی پێکهێنانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای تاڵیبان و ئه‌ندامه‌کانی ڕوون نه‌کراوه‌ته‌وه.
گرووپی تاڵیبان پاش مردنی مه‌لا عومه‌ر، تووشی جیابوونه‌وه و ناکۆکی بووه‌ته‌وه. هه‌ندێک له ئه‌ندامان و فه‌رمانده‌کانی، لایه‌نگری مه‌لا محه‌ممه‌د ئه‌خته‌ر مه‌نسور و هه‌ندێکی دیکه‌یان له به‌ره‌ی مه‌لا محه‌ممه‌د عه‌بدولڕه‌سووڵ دان.
به پێی چه‌ندین ڕاپۆرتی میدیایی، ئه‌م دوو باڵه‌ی تاڵیبان له ماوه‌ی ڕابردوو له ویلایه‌تی زابۆل له ئه‌فغانستان شه‌ڕ و پێکدادانیان هه‌بووه که تێیدا ژماره‌یه‌ک له هێزه‌کانیان کوژراون و بریندار بوون.
باڵی مه‌نسور به بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاگه‌ێندراوێک ئاماژه‌ی به‌وه داوه که پێکدادانه‌کانی زابۆل له نێوان لایه‌نگرانی مه‌لا محه‌ممه‌د ئه‌خته‌ر و مه‌نسور دادووڵا ڕووی داوه.
دادووڵا وه‌ک یه‌کێک له جێگرانی باڵی نوێی تاڵیبان ناوی هێنراوه.
ڕاپۆرته نافه‌رمییه‌کان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که گرووپی تیرۆریستی داعش و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئۆزبه‌کستان له‌م شه‌ڕه‌دا پاڵپشتییان له دادووڵا کردووه.
سه‌رچاوه‌کانی ئه‌فغان هه‌واڵی برینداربوونی مه‌نسور دادووڵایان ڕاگه‌یاندووه و هه‌ندێکی دیکه باسی کوژرانی ناوبراو ده‌که‌ن. باڵی عه‌بدولڕه‌سووڵ سه‌باره‌ت به بارودۆخی ته‌ندرووستی ناوبراو هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کی نه‌بووه.