بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا و لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ شەممە 11 ی تشرینی دووەمی 2023 لە شاری ڕیاز کۆبوونەوە.
هەر دوو لا کە بە مەبەستی بەشداری لە کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی سەردانی سعوودیەیان کردووە، هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستییان بۆ سەر غەززە و کۆمەڵکوژی خەڵکی بێ تاوانی فەڵەستین ئیدانە کرد و جەختیان لە سەر دەستبەجێ ڕاگرتنی هێرشەکان کردەوە.
سەرۆک کۆماری سوریا لەو کۆبوونەوەدا وتی کە پشتیوانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا بووەتە هۆکاری ئەنجامدانی ئەم تاوانە دڕندانەیە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە.
لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراقیش هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی بۆ سەر کەرتی غەززە بە کۆمەڵکوژی ناو برد و جەختی لە سەر دەستەبەرکردنی مافە ڕەواکانی گەلی فەڵەستین کردەوە./.









