بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شارەزایان و پسپۆڕانی بواری پزیشکی بۆ بەهێزبوونی بەرگری جەستە و خۆپاراستن لە بەرامبەر نەخۆشی هەڵامەت ئاماژەیان بە چەند ڕێگایەک داوە کە لە درێژەدا هاتووە:
بەدەستهێنانی خەوێکی باش و گرنگیدان بە سیستەمی خەوتن.
کەمبوونەوەی دڵەڕاوکێ و شەکەتی و ماندوبوونی مێشک.
خواردنی بڕێکی زۆر لە میوە و سەوزەی نوێ.
خواردنی چەورییە تەندرووستەکان وەک ئۆمێگا سێ کە لە ماسی سەلەمووندا هەیە.
ڕۆژانە بۆ ماوەی 20 خولەک وەرزشکردن وەک مەلەکردن یان ڕاکردن و پاسکیل لێخوڕین./.









