بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە ئێکۆنۆمیک، سندووقی نێودەوڵەتی دراو(IMF) ڕایگەیاند چاوەڕوان دەکات تێکڕای بەرهەمی ناوخۆیی چین لەم ساڵەی کە تێداین 5.4لەسەد گەشە بکات و بەرژەوەندی خۆی بەراوەرد بە پێشبینی پێشوو 5 لەسەد بەرز کردۆتەوە.
گیتا گوپیناک، جێگری ئەمینداری گشتی سندووقی نێودەوڵەتی دراو لە کۆتایی سەفەرەکەی خۆیدا بۆ چین وتی: ئابووری چین لەسەر ڕێگای گەیشتن بە ئامانجی گەشەی دەوڵەتە لە ساڵی 2023ێدا کە ئەمە دەرخەری چاکبوونەوەی بەهێزە پاش ڕووداوی کڕۆنا.
پێشبینی دەکرێت تێکڕایی بەرهەمی ناوخۆیی ڕاستەقینە لە ساڵی 2023ێدا تا 5.4لەسەد گەشە بکات و لە ساڵی 2024ریشدا بە هۆی گرمە و قەیرانی بەشی مڵک و زەوین تا 4.6لەسەد دابەزێت.
سندووقی نێودەوڵەتی دراو ڕاشیگەیاند: ئاوسانی ئابووری چین تا کۆتایەکانی ساڵی داهاتوو بۆ 2.1لەسەد بەرز دەبێتەوە.