بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە شاری تاشکەند (پایتەختی ئۆزبەکستان) کۆبوونەوە.
هەر دوو سەرۆک کۆمار سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە تایبەت کەرتی غەززە، وتووێژ و بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
سەرۆک کۆماری تورکیا لەو کۆبوونەوەدا سەبارەت بە غەززە وتی: جیهانی ئیسلام دەبێت هەڵوێستێکی هاوبەشی هەبێت، دەست بە جوڵە بکات و گوشارەکانی لە سەر ئیسرائیل زیاتر بکات.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وتی: تورکیا ئامادەیە ڕۆڵی پاڕێزەری ئاشتی لە غەززە بگێڕێت.
سەرۆک کۆماری تورکیا هەروەها لە دانیشتنی ڕێکخراوی هاریکاری ئابوری لە پایتەختی ئۆزبەکستان ڕایگەیاند کە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی سەبارەت بە دۆخی کەرتی غەززە بۆ 15 ی تشرینی دووەمی 2023 لە ئیستەنبووڵ پێشبینی کراوە./.