بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاندووە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە 7 ی تشرینی دووەمی 2023 لە ڕێگای سێ درۆنی بۆمبڕێژکراودا هێرش کراوەتە سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.
هێرشەکان لە دوو کاتی جیاوازدا بووە و دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاندووە زیانی نەبووە و درۆنەکان تێکشکاون یان نەتەقیونەتەوە.
ماڵپەڕی فڕۆکەخانەی هەولێر ئەمڕۆ هەواڵی هەڵوەشانەوە و دواخستنی دوو گەشتی دەوحە و قاهیرەی بڵاو کردەوە./.