بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دامەزراوەی زانیاری و وزەی ئەمریکا هاوپەیوەند لەگەڵ دامەزراوەی وزەی هەمان وڵات، بەرهەمهێنانی نەوتی ئێرانی لە سێ مانگەی سێهەمی ئەوساڵدا ڕۆژانە 2.93 بەرمیل بەراوەرد کردووە، کە 190 بەرمیل بەراوەرد بە سێ مانگەی دووهەمی ساڵ زیادی کردووە.
ئێران لە سێ مانگەی دووهەمی ساڵی 2023 و بەرانبەر لەگەڵ وەرزی بەهاری ئەوساڵ، ڕۆژانە 2.74 ملیۆن بەرمیل نەوتی وەبەرهێناوە کە ئەو ڕێژەیە لە وەرزی هاویندا، ڕۆژانە بۆ 2.93 بەرمیل بەرز بووەتەوە.
زیادبوونی ڕۆژانە 190 هەزار بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران و دابەزینی بەرهەمێنانی نەوتی ئێمارات لە سێ مانگەی سێهەمی ساڵی 2023ێدا بووتە هۆی ئەوەی کە ئێران لە نێوان وەبەرهێنەرانی گەورەی نەوت یەک پلەی دیکەی سەرکەوێت و بە لابردنی ئێمارات لەو بوارەدا لەسەر پلەی سێهەم جێگیر ببێت