بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەندێک ڤیتامین و مادەی کانزایی هەیە کە دەبنە هۆی زیادبوونی کێش و دەکرێت ببنە بەشێک لە سیستەمی خۆراکی.
لە گرنگترینی ئەوانەش ئاماژە بەم خاڵانەی خوارەوە دەدرێت:
زینک: ئارەزوی خواردن زیاد دەکات و یارمەتی مژینی مادە خۆراکییەکان دەدات.
ڤیتامین B12: یارمەتیدەرە کە خواردن لە جەستەدا ببێت بە وزە.
ڤیتامین D: یارمەتی هاوسەنگبوونەوەی هۆڕمۆنەکانی جەستە دەدات و ئارەزوی خواردن زیاد دەکات.
ئاسن: یارمەتی گواستنەوەی ئۆکسجین دەدات بۆ خانەکانی جەستە و ئارەزوی خواردن زیاد دەکات.
ئەم ڤیتامین و کانزایانە پێویستە لە سیستەمی خۆراکیدا هەبێت، ئەگەر بە تەواوکەری خۆراکی بە شێوەی دەرمان وەریدەگریت پێویستە سەرەتا ڕاوێژ بە پزیشک بکرێت./.